هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له بوودجه‌ی ساڵی ١٤٠٠دا پێداچوونه‌وه‌ی كردووه. به پێی به‌ڵگه‌ی نێردراوی مه‌جلیس به ده‌وڵه‌ت، بوودجه‌ی چه‌ندین بواری دیاریكراویان زیاد كردووه. له‌وانه بوودجه‌ی هێزه چه‌كدار و ئه‌منییه‌كان له ١٦١ هه‌زار ملیارد تمه‌نه‌وه گه‌یشتووه‌ته ٢٣٣ هه‌زار ملیارد تمه‌ن كه ٤٥ له‌سه‌دی بوودجه‌ی گشتی ساڵی ١٤٠٠ و ٧٥ له‌سه‌دی بوودجه‌ی ساڵی ١٣٩٩ی ئه‌م هێزانه‌یه. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا “عه‌لی مه‌زرووعی”، جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی به‌رنامه و بوودجه له مه‌جلیسی شه‌شه‌م وێڕای ئاماژه به په‌یوه‌ندیی نزیكی نوێنه‌رانی ئێستای مه‌جلیسی ئێران له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منی و نیزامییه‌كان، وتی كه ئه‌وان هه‌وڵیان داوه “ئه‌ركی خۆیان له‌ئاست ئه‌م ناوه‌ندانه به‌جێ بێنن”. هه‌ڵبه‌ت پێشتریش چه‌ندین ڕاپۆرت سه‌باره‌ت به “ده‌ستكاریی چه‌ند هه‌زار ملیارد تمه‌نی” بوودجه‌ی ئه‌مساڵ له لایه‌ن مه‌جلیس، بڵاوكرابۆوه. ئه‌م ڕاپۆرتانه نیشانیان ده‌دا كه مه‌جلیس بوودجه‌ی خۆی و زۆرێك له ناوه‌ند و ده‌زگاكانی ژێرچاوه‌دێریی ڕێبه‌ری ڕژیم له‌وانه سه‌دا و سیما، ده‌زگای قه‌زایی و ڕێكخراوی ته‌بلیغاتی ئیسلامیی بردووه‌ته سه‌رێ. ئاشكرایه كه ئه‌گه‌ر بوودجه‌ی چه‌ند بواریان بردبێته سه‌رێ، ده‌بێ له بوودجه‌ی چه‌ند بواری دیكه كه‌م بكه‌نه‌وه تا هاوسه‌نگی بپارێزرێ. بێگومان ڕێك ئه‌و بوارانه كه‌م كراونه‌ته‌وه كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه.
له حاڵێكدا كه ٧٠ له‌سه‌دی خه‌ڵك خوارتر له ستانداردی ڕاگه‌یه‌ندراوی ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌كان له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین، له حاڵێكدا كه خزمه‌تگوزاریی گشتی له‌وانه ته‌ندرووستی و فێركردن و ته‌نانه‌ت دهستهڕاگهیشتن به ئاو و به‌رق له ئاستێكی نزم دایه و له حاڵێكدا كه گرفتاری و دژوارییه‌كانی باروودۆخی ئێستا، ژیانی له زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه تاڵ كردووه، له وه‌ها وهزعییهتێكدا ده‌بیستین كه مه‌جلیسی ئێران له جه‌ره‌یانی په‌سند كردنی بوودجه‌ی ساڵی ١٤٠٠دا، واته له سه‌روه‌تێك كه هی خه‌ڵكه و به‌رهه‌می ڕه‌نج و هه‌وڵی ئه‌وانه، بوودجه‌ی دیاریكراوی هێزه چه‌كداره‌كانی یه‌ك و نیو به‌رابه‌ر زیاد كردووه. ئه‌ندامانی مه‌جلیسی ئیسلامی ئه‌م گۆڕانكارییه له بوودجه‌یان “به‌جێ هێنانی ئه‌رك”ی خۆیان له‌ئاست هێزه نیزامیه‌كان ناو لێناوه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه ڕاسته، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ئه‌وان به‌نیسبه‌ت خه‌ڵك هیچ ئه‌ركێكیان له‌سه‌ر شان نییه، چونكه له‌ڕاستیدا نوێنه‌ری خه‌ڵك نین. ئه‌ركی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه فه‌رمانی باڵادهستهكانیان بۆ پته‌وكردنی پایه‌كانی زوڵم و دیكتاتۆری له‌ژێرناوی خه‌ڵك، به “یاسا” ده‌ربێنن.
به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه كه بۆچی له وه‌ها باروودۆخێكدا ئه‌ندامانی مه‌جلیس “به‌جێ هێنانی ئه‌ركی خۆیان” وه‌بیر هاتووه‌ته‌وه؟ چاوخشاندنێك به‌سه‌ر پێگه‌ی كۆماری ئیسلامی و ئه‌و ئاسته‌نگیانه‌ی كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئێران له‌گه‌ڵ به‌ره‌وڕووه، نیشانی ده‌دات كه ئه‌وه نه‌ك به‌جێهێنانی ئه‌ركی خۆیان به‌نیسبه‌ت هێزه نیزامییه‌كان، به‌ڵكوو ترس و خۆفی هه‌ر هه‌موویانه له چاره‌نووسێك كه چاوه‌ڕوانیان ده‌كات. له‌م پێوه‌نده‌دا تیشك خستنه سه‌ر دوو خاڵ پێویسته:
یه‌كه‌م ئه‌وه‌یكه، نوێنه‌رانی مه‌جلیسیش هه‌ر وه‌ك هه‌موو ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ڕژیم به‌وه گه‌یشتوون كه خه‌ڵك واته قوربانیانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان، له‌م ڕژیمه بێزارن و ئه‌م بێزاریهشیان له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا به شێوازی جۆراوجۆر له ڕێگه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و خه‌باتی خۆیان نیشان داوه. ئه‌وان به‌وه گه‌یشتوون كه ڕه‌وتێك بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی ئه‌وان له ده‌سه‌ڵات ده‌ستپێكردووه كه هه‌رچه‌ند هه‌نگاو به ههنگاویسش بێت به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان بێ گه‌ڕانه‌وه‌یه. ئه‌وان به‌وه گه‌یشتوون كه ئه‌گه‌ر ترووسكه هیوایه‌ك بۆ ده‌رباز بوون له‌م چاره‌نووسه بوونی هه‌بێ له به‌هێزكردنی هێزی چه‌كدار و ئه‌منی واته له په‌ره‌پێدانی ئامرازه‌كانی سه‌ركوت دایه.
له‌په‌نا په‌ره‌پێدان و ته‌رخانكردنی به‌شێكی به‌رین له سه‌روه‌تی كۆمه‌ڵگا به ناوه‌نده سه‌ركوتگه‌ره‌كان، ئه‌گه‌ر شایه‌دی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی كرێكاری و پێشڕه‌وانی حه‌ره‌كه‌ته ناڕهزایهتییهكانین، ئه‌گه‌ر زیندان و ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام و ئۆتۆریته‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌مووجارێ له ڕێگه‌ی سێریاڵه تلویزیۆنییهكانهوه په‌یتا په‌یتا وه‌بیر خه‌ڵك دێننه‌وه، ئه‌گه‌ر مێژوو ئاواژوو دكه‌ن و له ئاست ڕاستییه‌كانی پێوه‌ندیدار به خه‌باتی خه‌ڵك بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان ساخته‌كاری ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هێزه كۆنه‌په‌رسته مه‌زهه‌بییه‌كان له‌وانه سه‌له‌فییه‌كان له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان دێننه مه‌یدان، هه‌ر هه‌موویان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ باروودۆخێكه كه له‌ژێر پێستی كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا خه‌ریكه شكڵ ده‌گرێت. ئه‌وان ڕێگای خۆیان و پاراستنی پێگه‌ی خۆیان، له تۆقاندنی خه‌ڵك و ناچار كردنیان به ملكه‌چ كردن له‌به‌رامبه‌ر باروودۆخی ئێستادا ده‌بینن.
خاڵی دووهه‌م، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی سه‌رسووڕهێنه‌ری بوودجه‌ی ناوه‌نده نیزامی و ئه‌منییه‌كان به وتووێژه‌كانی وییه‌ن له‌سه‌ر چاره‌نووسی به‌رجام و هاوكات وتووێژ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانی سعوودیش په‌یوه‌ندیی هه‌یه. ئه‌وه‌یكه ئایا وتووێژه‌كان ئاكامێكیان ده‌بێ یان نا، له ئێستادا ناكرێ به مسۆگه‌ری باسی بكه‌ین. به‌ڵام له‌ڕاستیدا ڕژیمی ئیسلامی به‌وه گه‌یشتووه كه پێویسته شكستی سیاسه‌ته‌كانی هه‌تا ئێستای له بواری ئه‌تۆمی و په‌ره‌پێدانی نائه‌منی له ناوچه‌كه له‌ژێرناوی دابین كردنی “قووڵایی ستراتێژیك” به‌ره‌به‌ره له قالبی “سه‌ركه‌وتن”دا قه‌بووڵ بكات.
ئه‌وان به‌وه گه‌یشتوون كه ناتوانن له دوو به‌ره‌دا بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان هه‌وڵ بده‌ن. ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به سازان و نهرمكێشی و قه‌بووڵ كردنی شكست بتوانن تا ڕاده‌یه‌ك دامركێنن، ده‌زانن كه به‌ره‌ی ناڕه‌زایه‌تی و نه‌فره‌تی خه‌ڵك سازش هه‌ڵناگرێ. له هه‌مان حاڵیش‌دا به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌زموونی دیكتاتۆره‌كان له ئێران و له سه‌رتاسه‌ری جیهان به باشی له‌وه گه‌یشتوون كه كۆتا هاتن له به‌رامبه‌ر خه‌ڵك ڕێگای ڕزگارییان نییه و هه‌ربۆیه وه‌ها ئاراسته‌یه‌كیان له‌به‌رنامه‌دا نییه. كه‌وابوو ڕوویان كردووه‌ته ته‌نیا بژارده‌یه‌ك كه له‌پێش خۆیانی ده‌بین واته به‌هێزكردنی هێزی سه‌ركوت.
وڵامی خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئێران به‌تایبه‌ت وڵامی كرێكاران له وه‌ها باروودۆخێكدا ڕوونه. خه‌ڵك باش ده‌زانن كه ئێران وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و لێوڕێژی سه‌روه‌ته. به‌ڵام ئه‌م سه‌روه‌ته له ده‌ستی مشتێك جه‌نایه‌تكار و گه‌نده‌ڵ و دزی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دایه. ڕژیم، ئه‌م سه‌روه‌ته‌ی نه بۆ خزمه‌ت به خه‌ڵك و نه له خزمه‌ت چاره‌سه‌ر كردنی پێداویستیه‌كانی ژیانیان و نه بۆ ته‌ندرووستی و فێركاری و باقیی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پێوه‌ندیدار به ژیانیان، به‌ڵكوو له خزمه‌ت سه‌ركوت كردنی خه‌ڵكدا به‌كار دێنێت. پێویسته ئه‌م سه‌روه‌ته له‌م ده‌سه‌ڵاته و له هه‌موو ئه‌وانه‌ی وا خۆشبژێوی و به‌خته‌وه‌ریی خه‌ڵك، ئازادی و سه‌ربه‌رزی و خۆشیی مرۆڤیان بۆ ته‌حه‌مول ناكرێت، بستێندرێته‌وه و له یه‌كه‌مین هه‌نگاودا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بڕووخێندرێ.