کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

زیادكردنی ئاوی دەریاچەی ورمێ بەراورد بە ساڵی پار

زیادكردنی ئاوی دەریاچەی ورمێ بەراورد بە ساڵی پار 2

“محەممەدسادق موعتەمدیان”، پارێزگاری ورمێ و سەرۆکی کارگرووپی رزگارکردنی دەریاچەی ورمێ ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی خاكه‌لێوه‌ رایگەیاند، ئاوی نێو دەریاچەی ورمێ بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو، 250 میلیۆن مەتری سێجا زیاترە و لە پاییزیشەوە 300 ملیۆن مەتری سێجا ئاو رژاوەتە نێو دەریاچەکەوە.

پارێزگاری ورمێ له‌و باره‌وه‌ ڕایگه‌یاند، دەریاچەی ورمێ ئێستا یەک ملیارد و 900 ملیۆن مەتری سێجا ئاوی تێدایە و بەراورد بە سەرەتای پاییز، ئاستی ئاوەکەی 55 سانتیمەتر بەرز بووەتەوە. “محەممەدسادق موعتەمدیان” هه‌روه‌ها وتی، “ئێستا رووبەری دەریاچەی ورمێ هەزار و 500 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە. لە سەرەتای پاییزی رابردوودا رووبەرەکە هەزار و 150 کیلۆمەتری چوارگۆشە بوو”.لە سەرەتای زستانەوە بارینی بارینی باران و بەفر بەراورد بە ماوەی ماوەی ساڵی رابردوو 43٪ زیاتر بووە و ئەوەش هۆکاری سەرەکی زیادبوونی ئاوەکەیە.