کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

زیادبوونی گوشارەکان بۆ سەر بنەماڵەی “ڕەزا ڕەسایی” لە كرماشان

دوای سەپێندرانی سزای سێدارە بەسەر “ڕەزا (غوڵامڕەزا) ڕەسایی”، تەمەن ٣٤ ساڵ لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی پارێزگای کرماشان، گوشارەکان بۆ سەر بنەماڵە و کەسوکاری ئەم لاوە ناڕازییە لەلایەن ناوه‌نده‌ ئەمنییەکان چڕتر بووەتەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ویدیۆیی دایکی ئەم زیندانییە کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە، ئەندامانی بنەماڵە و کەسوکاری “ڕەزا ڕەسایی” لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەیام و پەیوەندیی هەڕەشەئامێزیان لە ژمارەیەکی نادیارەوە بۆ نێردراوە و ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی زیاتریان سەبارەت بە چارەنووسی کوڕەکەیان. ماوەیەک لەمەوبەر “ڕەزا ڕەسایی” لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی کرماشانەوە بە تۆمەتی کوشتنی “نادر بایرامی”، بەرپرسی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی سەحنە، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. نادر بایرامی ڕۆژی شەممە، ٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٣، لە کاتی سەرکوتی خەڵکی ناڕازی شاری سەحنە لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی “سەید خەلیل عالینژاد” کوژرا. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی هەینی ٣ی سەرماوەزی ١٤٠٢، “ڕەزا ڕەسایی” لە شاری کەرەج لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرا.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا

-

به‌ڕێوه‌چوونی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” له‌ حه‌سه‌ن ئاوای سنه‌

-

پشتڕاستكرانه‌وی حوكمی زیندانی “ئازاد خانچه‌زه‌ر” چالاكی كرێكاری مه‌ریوان

-

به‌خشینی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی لاوێكی خه‌ڵكی سنه‌ به‌ چه‌ند نه‌خۆش

-

پیلانی توركیا بۆ گۆڕانی دیمۆگرافیای باكووری كوردستان

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ پاڵاوگه‌ی ئابادان

-