ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، فەرماندەى ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە، زیاتر لە ٢٧٠ چەتەی داعش لە ناو عێراقدا کوژراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “تەحسین خەفاجی”، وتەبێژی فەرماندەى ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ھێزە ئەمنییەکانی عێراق سەرکەوتووبوون لەناوبردنی زیاتر لە ٢٧٠ كه‌س له هێزه‌كانی داعش.هەروەها وتیشی: زیاتر لە ١٧٠ لەو كه‌سانه لەڕێگای ھێزی ئاسمانییەوە کوژراون، لەسەر زانیاری ھەواڵگری و ئاژانسی ھەواڵگری توانیومانە ئەو تیرۆریستانە لەناوببەین.