ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی لە ناوچه‌ی “دزەی مەرگەوەر”ی سه‌ر به شاری ورمێ، دەستیان بە سەر چەندین سەر مەڕ و ماڵاتی خەڵکدا گرت.
به پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی ڕژیم ئەو مەڕ و ماڵاتەیان لە چوار کامیۆن بار کردووه و گواستوویانه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌ی “سیلوانا”. زەوتکرانی مەڕ و ماڵاتی دانیشتوانی ناوچەی ورمێ لە حاڵێکدایە کە داهاتی زۆربەی دانیشووانی ناوچەکە بە ئاژەڵداری بەستراوەتەوە. دانیشتووانی ناوچه سنوورییه‌كان ناچارن یان كۆڵبه‌ری كه‌ن یان ئاژه‌ڵداری كه له هه‌ردوو حاڵه‌ت دا هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی تاڵانیان ده‌كه‌ن و خۆیان ده‌كه‌نه ئامانجی ده‌سترێژی گۆلله.