هه‌واڵنێرییه‌كانی ناوخۆی ڕژیم ڕایانگه‌یاندووه كه هێزه‌كانی گه‌شتی ناوچه‌ی پێنجی هێزی ده‌ریایی سپای پاسداران، كه‌شتییه‌كی هه‌ڵگری ٢٥٠ هه‌زار لیتر نه‌وتی له ئاوه‌كانی هۆرمۆزگان زه‌وت كردووه.
فه‌رمانده‌ی ناوچه‌ی پێنجی هێزی ده‌ریای سپای پاسداران ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م كه‌شتییه له ئاوه‌كانی به‌نده‌ری له‌نگه به‌ره‌و ئاوه‌كانی وڵاتی ئێماڕاتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی ده‌رۆیشت كه له مه‌ودای ٣٠ كیلومیتری ڕۆژهه‌ڵاتی دوورگه‌ی “تۆنبی گه‌وره” شناسایی و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه. به‌وته‌ی ئه‌م كارگێره‌ی ڕژیم، ١١ خه‌ده‌مه‌ی ئه‌م كه‌شتییه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی ناوه‌ندی قه‌زایی كراون. شایانی باسه، گاردی ساحلی كۆماری ئیسلامیی دوو حه‌فته له‌مه‌وبه‌ریش، ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی قاچاخ له كه‌نداوی فارس دا گرتبوو و ١٢ سه‌رنشینه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو.