به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو: فه‌رمانده‌ی ئینتزامی ئۆستانی كرماشان ڕایگه‌یاند: پتر له ٢ هه‌زار و ٢٠٠ قه‌بزه ئه‌سڵه‌حه‌ی گه‌رم له ماوه‌ی ١٠ مانگی ڕابردوودا له ئۆستانی كرماشان كه‌شف و زه‌وت كراوه كه به به‌راوه‌رد ساڵی ڕابردوودا ئه‌و ڕێژه‌یه ٢٩ له‌سه‌د زیادی كردووه.
به وته‌ی ناوبراو له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا پتر له ٤٦٦ فه‌قه‌ره ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌و ئۆستان ڕوویداوه كه به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ ساڵی پار به ڕێژه‌ی ١٣ له سه‌دا زیادی كردووه و له‌و ماوه‌یه ٢ هه‌زار و ٢٢٧ قه‌بزه ئه‌سڵه‌حه زه‌وت كراوه كه ١٨٠ قه‌بزه‌یان “سیلاحی شیكاری” و ١٠٩٧ قه‌بزه‌شی “سیلاحی جه‌نگی” بووه.