ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندان، سه‌دان كه‌س له‌وانه په‌ره‌ستاران و پزشكان به پێكهێنانی زه‌نجیره‌یه‌كی ئینسانی به ده‌وری نه‌خۆشخانه‌ی “ڕوبر دبره” له شاری پاریس، خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سه‌رچاوه ماڵیی و ژماره‌ی پرسۆنێلی ناوه‌نده ده‌رمانییه گشتییه‌كان بوون.
ناڕه‌زایه‌تی كارمه‌ندانی ئه‌م نه‌خۆشخانه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی پزشكان و په‌ره‌ستارانی دیكه له سه‌رتاسه‌ری فه‌رانسه له مانگی مارسی ساڵی ڕابردووه‌وه ده‌ستی پێكردووه. خۆپیشانده‌ران ڕایانگه‌یاندووه كه به هۆی نه‌بوونی هێزی كار و سه‌رچاوه‌ی ماڵی، خزمه‌تگوزارییه‌كی له‌بار بۆ نه‌خۆشه‌كان ئه‌نجام نادرێت.