کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

زه‌وتكردنی یارمه‌تیه‌ مرۆییه‌كانی به‌لووچستان له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌

زه‌وتكردنی یارمه‌تیه‌ مرۆییه‌كانی به‌لووچستان له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌

شه‌وانی ٢٨ و ٢٩ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، سپای پاسداران ده‌ستی گرت به‌سه‌ر ١٩ بارهه‌ڵگری شیری وشك، خۆراك، ماده‌ی بێهداشتی، پۆشاك و …..هتد كه‌ له‌ شاره‌كانی دیكه‌وه‌ بۆ یارمه‌تی لافاولێدارانی به‌لووچستان نێردرابوو و هه‌موو كه‌لووپه‌له‌كانی بۆ ئه‌نباره‌كانی خۆی گواسته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، ئه‌و یارمه‌تیانه‌ له‌ ١٩ بارهه‌ڵگر و ١٠ وانتی تۆیۆتای پڕ له‌ ماده‌ی خۆراكی، بێهداشتی، خێوه‌ت، ده‌رمان و شیری وشك بۆ منداڵان پێك هاتبوو. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی سپای پاسداران وێڕای زه‌وتكردنی كه‌لووپه‌له‌كان، پارێزه‌ری سووله‌كه‌شیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. به‌وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، به‌ لانیكه‌م ٩٠٠ خێزانی هه‌ژار پێویستیان به‌ یارمه‌تی خێرا هه‌یه‌ و ئێستا له‌و پێداویستیانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن خێزخوازانه‌وه‌ نێردابوو، بێبه‌ش كراون.