کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

زه‌ره‌رمه‌ندبوونی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانی ئیلام به‌هۆی بڕینی كاره‌با

زه‌ره‌رمه‌ندبوونی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانی ئیلام به‌هۆی بڕینی كاره‌با

به‌ هۆی بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با له‌ پارێزگای ئیلام، هه‌زاران مریشكی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانی ئه‌و ئوستانه له‌ ناو چووه‌ و خاوه‌ن كێڵگه‌كان زیانی زۆریان پێ گه‌یشتووه‌.

به‌ وته‌ی هاووڵاتی ئیلامی، ڕۆژانه چوار بۆ شه‌ش ساعه‌ت به‌رق ده‌ڕوات به‌ بێ ئه‌وه‌ی ئاگادری به‌ كاسبكاران بده‌ن. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، هه‌زاران مریشك له‌ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ له‌ ناو چووه‌ و خاوه‌ن كێڵگه‌كان داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان ده‌كه‌ن.