کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

رێپێوانی پەنخوازانی ئەفغانستانی لە هێندووستان

تظاهرات پناهجویان افغانستانی در دهلی نو

رۆژی دووشەممە ئەوەڵی مانگی رەزبەر، کۆمەڵێک لە پەناخوازانی ئەفغانستانی لە بەرامبەر ئافیسی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری “دێهلی” پایتەختی هێندووستان کۆبوونەوە.

پەناخوازانی ناڕازی کە لە نێویان دا ژنان و منداڵان بەرچاو بوون، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە دۆسییەکانیان و ناردنیان بۆ وڵاتی سێیەم بوون. شایانی باسە بە هەزاران ئەفغانستانی لە هێندووستان لە چاوەڕوانی چوون بۆ وڵاتی سێیەم لەو وڵاتە ماونەتەوە و لە دۆخێکی نالەبار دا بەسەر دەبن.