ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی مانگی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌ك به‌رچاو له لاوانی ئه‌فغانستانی له شاری كابۆل، به مه‌به‌ستی دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ گوڕینی ئاو و هه‌وا ڕێپێوانیان كرد.
لاوانی ئه‌فغانستانی به به‌ڕێوه‌بردنی ڕێپێوانییه‌كی گه‌وره له ناوه‌ندی ئه‌مشاره، هاوپشتی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕێپێوانی جیهانی خوێندكاران له ناڕه‌زایه‌تیی به گوڕینی ئاو و هه‌وایی ڕاگه‌یاند و نیگه‌رانییان سه‌باره‌ت به داهاتووی كۆره‌ی زه‌وی ده‌ربڕی و خوازیاری به‌ربه‌ست كردنی ئه‌و سیاسه‌تانه بوون كه ژینگه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.