کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

رۆژی جیهانی کرێکار دەرفەتێک بۆ پشتیوانی لە کرێکارانی مانگرتوی نەوت و گاز و مەعدەن و فولاد

رۆژی جیهانی کرێکار دەرفەتێک بۆ پشتیوانی لە کرێکارانی مانگرتوی نەوت و گاز و مەعدەن و فولاد

سبەینێ دووشەممە ئەوەڵی مانگی مەی بەرابەر لەگەڵ ١١ ی مانگی گوڵان رۆژی جیهانی کرێکارە. لە  پێشدا هاتنی ئەم رۆژە مەزن و مێژووییە لە سەرجەم کرێکاران و هەموو ئەو ئینسانە شەریفانەی کە دڵیان لەگرەوی دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی بە دوور لە ستەم و چەوساندنەوە دایە، لە قوڵایی دڵەوە پیرۆزبایی دەکەین.

نزیک بە حەفتەیەکە کە دەیان هەزار کەس لە کرێکارانی شاغڵ لە یەک سەد و پێنج شیرکەتی پەیمانکاریی پڕۆژەیی نەوت، گاز و پیتڕوشیمی، پاڵاوگەکان، مەعدەن و پیشەسازی فولاد لە سەرتاسەری ئێران مانگرتنێکی هاوئاهەنگیان دەست پێکردوە. داخوازی سەرەکی کرێکاران زیادکرانی ٧٩ لەسەدی حەقدەست و ٢٠ ڕۆژ کار و ١٠ ڕۆژ پشووە. خاوەنکاران هەڕەشەیان کردوە کە ٤ هەزار کەس لە کڕیکارانی مانگرتوو لەسەر کار دەردەکەن.

ئەم مانگرتنە لە بارودۆخێکدا ڕوو ئەدات کە لە لایەکەوە چینی کرێکار و خەڵکی زەحمەتکێش و هەژار لەگەڵ دژی ئینسانی ترین هێرش بۆسەر ئاستی ژیان و بەڕێچوون ڕووبەڕوو بوونەتەوە. بە شێوەیەک کە بارودۆخی ژیانی ئەم خەڵکە لە هەموو ماوەی ٤٤ ساڵی حاکمیەتی ڕژیمی ئیسلامیدا قەت بە ڕادەی ئێستا دژوار و فەلاکەتبار نەبووە. لە لایەکی دیکەوە لە درێژەی شۆڕشیژینادا، شەقامی شارەکانی ئێران بوونەتە گۆڕەپانی نەبەردی ئیرادەی ژنانێکی تێکۆشەر و بوێر کە حیجابی ئیجباری، ئەم هێمای بەردەگیەی خۆیان توڕ هەڵداوە.

لە ئاوا بارودۆخێکدا هێرشی ڕژیم بۆسەر ئاستی بەڕێچوونی کرێکاران و خەڵکی هەژار، هەڕەشەی دەرکردن لەسەر کار لە کرێکاران، دەبێ وڵامی شیاوی خۆی وەربگرێتەوە. نابێ ئیجازە بدرێت کە ڕژیم ئەم هێرشە بە ئاشکرایەی بۆسەر ژیان و بەڕێچوونی خەڵک بە هاسانی بەسەردا تێپەڕێت و درێژە و بەردەوامی حاکمیەتی بە قیمەتی توند کردنەوەی چەوساندنەوەی کرێکاران و دزینی نانی سەر سفرەی زۆربەی خەڵکی ئەم وڵاتە دابین بکات. بێگومان سەرکەوتنی کرێکارانی مانگرتوو لەم نەبەردەدا ڕێگا بەرەو دەستەبەر کردنی مافە پێشێل کراوەکانی زۆربەی خەڵکی کۆمەڵگەی ئێران خۆش دەکات.

ئەگەر کرێکاران لەم نەبەردە حەیاتیەدا پێویستیان بە هاوپشتی چینایەتی، بە وشیاری سەبارەت بە بەرژەوەندی سبەی ڕۆژیان، بە ناسینی هێزی ڕاستەقینەی خۆیان، بە تەشەکولیابیی سینفی و سیاسی خۆیان، بە ڕێبەرانی خاوەن ئیعتیبار و کارای خۆیان، بە دەرس وەرگرتن لە ڕابردوی خۆیان و لە ئەزمونی خەباتکارانەی جیهانی ئەم چینە هەیە، لە عەینی حاڵدا بۆ سەرکەوتن لەم نەبەردەدا پێویستیان بە هاوپشتی لەگەڵ خەڵكێک کە لە دیکتاتۆڕی و ستەم، گەندەڵی و تاڵانچێتی ئەم ڕژیمە زیانیان وێکەوتوە و لێی بێزارن، بنەماڵانەی بە ملیۆنان کچی قوتابی کە لە هێرشی شیمیایی بۆسەر قوتابخانەکانی کچانە توڕەن، خەڵکی زەحمەتکێشی بەلوچستان کە گەلێک قوربانیان لە هەینیە خوێناویەکاندا داوە و ئێستا منداڵەکانیان لە فنوج بە دەستی هێزە ئینتیزامیەکان دەکوژرێن، و هیتریش هەیە. با ڕۆژی مەزنی مێژوویی یەکی مەی، جێژنی جیهانی چینی کرێکار بکرێتە هێمای هاوپشتی.

ئێمە داوا لە کرێکاران و زەحمەتکێشان، لە خەڵکی ستەم لێکراو لە کوردستان و لەسەرتاسەری ئێران، لە خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان، لە سەرجەم ئەو خەڵکە تێکۆشەرانەی کە دڵیان لە گرەوی ئازادی و دادپەروەری دایە، دەکەین ڕۆژی دووسەممە ١١ ی مانگی گوڵان، ڕۆژی جیهانی کرێکار، بۆ پشتیوانی لە کرێکارانی مانگرتو، بە هەر شێوازێک کە بۆیان دەکرێت و پێیان وایە کاریگەری دەبێت و لەوانە خۆ بواردن لە چوون بۆ شوێنی خوێندن و کەسب و کاریان شانۆیەکی دیکە لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بۆ پشتیوانی لە کرێکارانی مافخواز پیشان بدەن.

PAGE   \* MERGEFORMAT 3

بابەتی پەیوەندیدار

له‌ یادی٤٠مین ساڵی ئیعدامی جینایه‌تكارانه‌ی ٥٩ لاو مێرمنداڵی شاری مه‌هاباد

-

  شەپۆلی ناڕەزایەتی و تێکۆشان، سەرەڕای زیاتربوونی توندوتیژی وەحشیانە         

-

كۆماری ئیسلامی، دوژمنی خه‌ڵك

-

  ئیستبداد، هەژاری و برسیەتی، گرانی و بێکاری، زۆربەی خەڵکی هەراسان کردوە

-

  قەتڵە ناموسیەکان و کۆماری ئیسلامی

-

به‌یادی گیانبه‌خت كردوانی به‌رگری قاره‌مانانه‌ له‌ یه‌كه‌مین ده‌سه‌ڵاتی كرێكاریی جیهان

-