کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

راگەیاندنی شوڕای نوێنەرانی ئەحزاب و سازمان و هێزە چەپ و کۆمونیەستەکان بە بۆنەی ئەوەڵی مەی رۆژی جیهانی کرێکار

کرێکاران، زەحمەتکێشان، خەڵکی ئازادی خوازی ئێران!١١ی گوڵان رۆژی هاوپشتی و خەباتی جیهانی چینی کرێکار لە ڕێدایە. ئەمساڵ لە بارودۆخێکدا دەچین بەپیر ئەم رۆژەوە، رۆژی نیشاندانی هاوپشتی و ڕەزمی ئەنترناسیۆنالیستی کرێکارانەوە کە درێژەی قەیرانی جیهانی نیزامی سەرمایەداری و ئاسەوارەکانی بێکاریەکی بەرین، هەژاری و فەلاکەتێکی بێ وێنەی بەسەر چینی کرێکار و توێژی زەحمەتکێشدا سەپاندوە. دەوڵەتانی سەرمایەداری بۆ دەرچون لەم قەیرانە بە پەیڕەو کردنی بەرنامەی ڕیازەتی ئابووری و هێرش بۆسەر بەڕێچون و لانیکەمی حەقدەستی کرێکاران دەیانەوێ خۆیان لەم گێژاوە ڕزگار بکەن.چینی کرێکار لە بەرانبەر ئەم هێرشە هەمە لایەنەی سەرماداری و دەوڵەتانی پشتیوانیدا دەستیان لەسەر دەست دانەناوە و لەسەرتاسەری دنیادا بە ناڕەزایەتی و مانگرتنی رۆژانەیان بەرەنگاری سەرمایەداران بوونەتەوە. ڕێبەران و چالاکانی سۆسیالیستی بزوتنەوەی کرێکاری بە باشیی دەزانن کە لە بەرانبەر کێشە و گرفتەکانی کۆمەڵگای سەرماداری و ئاسەوارەکانی سەرچاوە گرتوو لە درێژە کێشانی ئەم قەیرانە، ڕێگایەکی ڕزگار بوون و بەدیلێک بێجگە لە روخاندنی ئەم نیزامە چەوسێنەرە و بەرپا کردنی نیزامێکی سۆسیالیستی بوونی نییە. بەڵام شکڵ گرتنی ئاڵترناتیوی سۆسیالیستی لە جەریانی خەباتی چینایەتی کرێکاراندا لەدژی سەرمایەداری و لە ڕێگای بردنەسەری ئاستی وشیاری، تەحەزوب و تەشەکولیابی چینی کرێکار دەستەبەر دەبێت. لەمرۆدا پەرەسەندنی خەباتی ئابووری و سیاسی کرێکاران بەتایبەت مانگرتنی کرێکاری و نارەزایەتی گشتی لەدژی سیاسەتی ڕیازەتی ئابووری بەستێنێکی گونجاوە بۆ ئامادەکاری لەم بوارەدا. لەسەر بەستێنی ئەم خەباتەیە کە ئاڵترناتیوی سۆسیالیستی دەتوانێ ئاسۆ و دیمەنگایەکی سیاسی روون بنێتە بەردەم بزوتنەوەی چینی کرێکار و باقی بزوتنەوە ڕادیکاڵە کۆمەڵایەتیەکان.418

لە ئێراندا زیاتر لە ٢ ساڵ بەسەر هاتنەسەر کاری کابینەی رۆحانیدا تێدەپەڕێ. حاکمیەتی سەرمایەداری کۆماری ئیسلامی لەسەر بنەمای ڕەچاو کردنی سیاسەتێکی نیئۆلیبڕالیستی کە بە وەعدە و بەڵێنی ڕزگار کردنی ئابووری ئێران لە مەترسی لێک هەڵوەشان و باشتر بوونی بارودۆخی کار و بەڕێچونی کرێکاران و خەڵک، لە ڕاستای سازش لەگەڵ ئیمپڕیالیزمی ئامریکا و ئاسایی کردنەوەی پێوەندیەکان لەگەڵ هێزە ئیمپڕیالیستیەکان هاتەسەر کار، نە تەنیا بارودۆخی ژیانی کرێکارانی باشتر نەکرد بەڵکو زۆرترین گوشارەکانی بەسەر چینی کرێکاردا داسەپاندوە. دیاری کردنی لانیکەمی حەقدەستی ٣ جار لەژێر هێڵی هەژاری کرێکاران بۆ ساڵی ١٣٩٤، بێکار سازی لە ئاستێکی بێ وێنەی جەماوەریدا، درێژەی ڕەوتی دابەزینی نرخی ڕیاڵ لە بەرانبەر ئەرزە خاریجیەکاندا و لەگەڵیدا دابەزینی زۆری توانایی کڕینی زۆربەی خەڵک، تەوەرومی هەوسار پچڕاو، پەرە سەندنی هەژاری و فەلاکەت، ئیئعتیاد و لەشفرۆشی، توند بوونەوەی سەرکوتی هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی کرێکاری، ژنان، نەتەوایەتی و باقی تێکۆشەرانی کۆمەڵایەتی، ئێعدامی زیندانیانی سیاسی و زیاد بوونی بەرچاوی ئێعدام کردنی قوربانیانی ئاسیبە کۆمەڵایەتەیکان لەو نمونانەن کە تەراز نامەی ڕژیمی ئێعدام و فەلاکەتی حاکم لە ئێراندا پیشان ئەدات.
لە بەرانبەر هێرشی هەموو رۆژە بۆ سەر ژیان و بەڕێچونی کرێکاران ئێمە شاهیدی ڕەوتی روو لە پەرەسەندنی نارەزایەتی و خەباتی کرێکاران بوین. گرتن، ئەشکەنجە و دەرکەردنی ئەحکامی قورس بۆ هەڵسوڕاوانی کرێکاری نەیتوانیوە بەربەم ڕەوتە بگرێت. کرێکارانی وشیار و پێشڕەو پیشانیانداوە کە سەرەڕای توند بوونەوەی گوشار و سەرکوت، درێژەیان بە هەوڵەکانیان بۆ دیفاع لە بەرژەوەندی کرێکاران و بەرەنگار بوونەوەی هێرشی هەوسار پچڕاوانەی ڕژیمی سەرمایەداری کۆماری ئیسلامی بدەن و بۆ سازمانیابی کرێکاری هەموو تواناییەکانیان بخەنەگەڕ. پەرەسەندنی ژمارەی مانگرتن و ناڕەزایەتی لە هەموو ناوەندە کرێکاریەکاندا، هاتنە مەیدانی پەرستاران و موعەلیمان ( کە لەواندا هەڵسوڕاوانی ژن نەخشی بەرچاویان هەبوو) پیشانی ئەدات کە چینی کرێکار کۆڵەکەی سەرەکی خۆڕاگری و جەماوەری و ( خەباتی چینایەتی) لە بەرانبەر هێرشی نیزامی سەرمایەداری کۆماری ئیسلامیدا پێکدێنێ.
خەیاڵێکی خاوە هەرکات پێمان وابێ کە سازشی ڕژیمی سەرمایەداری کۆماری ئیسلامی لەگەڵ هێزە ئیمپڕیالیستیەکان لەسەر مەسەلە هەستەییەکان بە واتای کەم بوونەوەی سەرکوت و کرانەوەی فەزای سیاسی دەبێت. بەپێچەوانەوە، ئەوان لە ئێستاوە بە هەموو هێزیانەوە خۆیان بۆ بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ شەپۆلی ناڕەزایەتی کرێکاری و جەماوەری ئامادە کردوە تا چینی کرێکار و خەڵکی ئێران شکستی ئابڕوبەرانەیان نەکەنە دەرفەت بۆ بەرەوپێش خەباتی خۆیان.
رۆژی ئەوەڵی مانگی مەی دەرفەتێکە تا چینی کرێکار و پێشڕەوانی بزوتنەوەی کرێکاری عەزمی خۆیان بۆ گەشە پێدانی خەباتی کرێکاری، بەیەکەوە گرێدان و سەرتاسەری کردنەوەی ئەم خەباتە ڕابگەیەنن و لەسەر بەستێنی ئەم خەباتە هەوڵدان بۆ بەرپا کردنی تەشەکولی چینایەتی و جەماوەری کرێکاری پەرە پێبدەن. هەڵسوڕاوانی کرێکاری لەم رۆژەدا بە هەڵکردنی ئاڵای متالباتی کرێکاران و هەوڵدان بۆ بەسیج کردنی جەماوەرێکی هەرچی زیاتر لە کرێکاران و بنەماڵەکانیان بۆ بەشادری کردن لە مەڕاسم و ئاکسیۆنەکانی ئەوەڵی مانگی مەیدا پێویستە، کۆبوونەوە زەرد و فەرمایشیە دەوڵەتیەکان، کە لە لایەن خانەی کارگەری ڕژیم، ئەنجومەن و شوڕا ئیسلامیەکان و یان کانونی باڵای ئەنجومەنە سینفیەکانەوە بەڕیوەدەچن لێبڕاوانە تەحریم و بایکوت بکەن.
کرێکارانی ئێران لەم رۆژەدا بە کەڵک وەرگرتن لە دەرس و ئەمونەکانی خەباتی تا ئێستایان لەسەر ئەم داواکاریانەی خوارەوە کە لە ماوەی خەباتی ساڵی ڕابردودا بەردەوام تەرح کراوە جەخت دەکەنەوە:
ڕەد کردنەوەی لانیکەمی حەقدەستی دیاریکراو لە لەیەن شوڕای باڵای کاری ڕژیمەوە، پێداگری لەسەر داواکاری زیاد کرانی حەقدەستەکان گونجاو لەگەڵ دابین کردنی هەزینەی ژیانێکی ئینسانی، بەلای زۆرەوە ٨ کاتژمێر کار لە رۆژێکدا، ٢ رۆژ پشو لە حەفتەیەکدا بە حەقوقەوە و٣٠ رۆژ مەرەخەسی ساڵانە بە حەقدەستەوە، پشوی ڕەسمی ئەوەڵی مانگی مەی لە هەموو ساڵێکدا بە دانی حەقدەستەوە و هەروەها مافی هەموو کرێکاران بۆ بەڕێوەبردنی مەڕاسمی ئەوەڵی مانگی مەی لە هەر شکڵ و شێوەیەکدا، هەڵوەشاندنوەی خانەی کارگەر، شوڕا ئیسلامیەکانی کار و سەرجەم ڕێکخراوەکانی سەربە دەوڵەت لە شوێنی کاردا، کۆکرانەوی شیرکەتە پەیمانکاریەکان و کردنی هەموو قەراردادە پەیمانی، سپی ئیمزا و کاتیەکان بە قەراردادی جەمعی، ئیستخدامی کرێکاران لەژێر چەتری بەتەواوەتی بیمەی کۆمەڵایەتیدا، دابین کردنی ئیمنی شوێنی کار و دانی خەسارەت بەو کرێکارانەی کە بەهۆی روداوی سەرچاوە گرتوو لە کارەوە توشی نەخۆشی و کەم ئەندامی دەبن، مەنعی قانونی و شیاوی بەدوادا چوون بوونی داسەپاندنی هەر چەشنە سوننەتێکی ڕەسمی و عورفی پیاو و باوکسالارانە لەدژی ژنان لە شوێنی کار و ژیاندا، قەدەغە بوونی جیاکاریی ڕەگەزی لە شوێنی کاردا، هەڵاواردن و یان دەرکردن لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە وەک ڕیعایەت کردنی پۆشین، هەڵوەشاندنەوەی هەموو جۆرە تەبعیزێکی جنسیەتی، میللی، قەومی، مەزهەبی، فەرهەنگی و یان سەربە گوروپە جەمعیەتیەکانی کۆچبەری لە پێوەند لەگەڵ ئیستخدام کردن، لەسەر بنەمای ئەسڵی مافی بەرابەر بۆ کاری یەکسان بۆ هەموان، قەدەغە کرانی کاری منداڵان، ئازادی مافی مانگرتن و تەشەکول، ئازادی کرێکارانی زیندانی و سەرجەم زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی، هەڵوەشاندنەوەی سزای ئێعدام، جیایی دین لە دەوڵەت و ئازادیە بێ شەرت و مەرجە سیاسیەکان.
ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کە لەمرۆدا چینی کرێکاری ئێران بۆ دەستەبەر کردنی داواکاریە بێ ئەژمارەکانی وەک ڕابردو، پێویستی بە سازمانیابی تەشەکولی سەربەخۆ و چینایەتی هەیە. بۆ سەرکەوتن لە خەباتێکی لەبەر دەمیدایە و یەکخستنی سەرجەم بەشەکانی چینی کرێکار ( کرێکارانی ناوچە و بەشە جۆراو جۆرەکانی ئابووری، کرێکارانی ژن و پیاو، کرێکارانی نەتەوە جۆراو جۆرەکان و کۆچبەر) و هاوکاری هەموو ڕیکخراوە کرێکاریەکانی ئێران، پێویستیەکی حەتمی و زەروری و چار هەڵنەگرە. پێویستیەکی کە هەموو وێژدانە وشیارەکانی بزوتنەوەی کرێکاری بە باشی لێی ئاگادارن. ئەوەڵی مانگی مەی دەرفەتێکی ترە بۆ ئێمە کۆمونیستەکان کە ڕایبگەیەنین: هاتنە مەیدانی چینی کرێکاری موتەشەکل و ڕیکخراو و بەشداری باقی بزوتنەوە پێشکەتن خوازەکان بۆ روخاندنی ڕژیمی کۆماری ئیسالامی لە ڕێگای شۆڕشێکی کۆمەڵایەتیەوە، تەنیا ڕێگای واقعبینانەی ڕزگار بوونە لە موسیبەتەکانی نیزامی سەرمایەداری و دەست ڕاگەیشتن بە ئازادی و بەرابەری.ئێمە هیودارین کە ئەوەڵی مانگی مەی ئەمساڵ سەرەتای خەباتێکی یەکگرتوانە بێت بۆ متالباتی هەنوکەیی چینی کرێکاری ئێران. ئێمە بە هەموو هێز و توانایی خۆمان و لە هەر ڕێگایەکەوە ئیمکانی هەبێت دەبینە پشتوپەنای ئەم خەباتە ڕەوایە.

پێرۆز بێت ئەوەڵی مانگی مەی رۆژی هاوپشتی جیهانی کرێکاران.
بۆ پێشەوە بەرەو یەکگرتویی تەشەکولە کرێکاریەکان لە خەباتی هاوبەشیاندا لەدژی نیزامی سەرمایەداری!
بڕوخێ ڕژیمی سەرمایەداری کۆماری ئیسلامی!
بژی ئازادی، بژی سۆسیالیزم!
پێنجشەممە ٣ ی گوڵانی ١٣٩٤
بەرابەر لەگەڵ ٢٣ ی ئاوریلی ٢٠١٥

ئیمزاکان بەتەرتیبی ئەڵف و بێ:
١-یەکێتی چەپی ئێرانیانی دەرەوەی وڵات
٢-یەکێتی سۆاسیالیستی ئێرانیەکان
٣-پێوەندی لەخزمەت کۆمونیستەکانی ئێراندا
٤-حیزبی کومونیستی ئێران
٥-سازمانی ئیتیحادی فیداییانی کۆمونیست
٦-سازمانی ڕاهی کارگەر
٧-سازمانی کرێکارانی ئینقلابیی ئێران ( ڕاهی کارگەر)
٨-شورای پشتیوانی لە خەباتی ئازادی خوازانەی خەڵکی ئێران- ئستکهۆلم
٩-شوڕای فەعالینی سۆسیالیست و ئازادی خواز- هامبۆرگ
١٠-کانونی هەوپشتی لەگەڵ کرێکارانی ئێران- گۆنبێرگ
١١-کۆمیتەی نێونەتەوەیی بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی ئێران- نازر
١٢-کۆمیتەی پشتیوانی لە خەباتی کرێکارانی ئێران- دانمارک
١٣-کۆمیتەی پشتیوانی لە خەباتی کرێکارانی ئێران- فەنلاند
١٤-کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی سازمانی فداییان ( ئەقەلیەت)
١٥-کۆمیتەی یادمانی کوشتاری زیندانیانی سیاسی دەیەی ٦٠ لە ئێران- مونترال، کانادا
١٦-نیهادی هاوپشتی لەگەڵ بزوتنەوەی کرێکاری ئێران- رۆژئاوای ئاڵمان
١٧-هه‌ستەی ئەقەلیەتت