پێش نیوەرۆی روژی سێشەمە ١٠ رەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی هەیئەتێکی کۆمەڵە بە سەرپەرەستی هاورێ جەماڵ بوزورگپور ئەندامئ کۆمیتەی ناوەندی کؤمەڵەگهیشتنه بارەگای حێزبی دیموکراتی کوردستان و لە لایەن هەیئەتیک بە سەرپەرەستی بەرێز موستەفا مولودی جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان پێشوازیان لێکرا. مەبەست لەم دیدارە جگە لە ئاڵوگۆری بیرو را سهبارهت به هەلومەرجی سیاسی، هەروەها ئاگادار کردنیهەیئەتی حێزبی دیمۆکرات لە وەردەکاریەکانی پەیوندی دار بە کونگرەی ١٨ کۆمەڵە و جیایی بەشیک لە ئەندامانی حیزبی کومونیستی ئیران بوو.
لەم دیدارەدا دوولایەن جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە لە بارودۆخی ئیستا دا بە لەبەرچاوگرتنی شپرزهیی دەسەلاتی کۆماری ئیسلامی لە لایهك و سەرهەلدانی بزوتنەوە کۆمەلاییەتیەکان لە ئاست ئیران و بە تایبەت لە کوردستان لە لایهكی ترەوە ، هەوڵ دان بو هاودەنگی و هاوکاری نیوان هیزە سیاسیەکانی چالاک لە مهیدانی خهباتی سیاسی کوردستان دا ئەرکێکی گڕینگە . هەر بەم بۆنەوە هەر دولا ئهم جیایهی کە لەم دواییانە دا لە نێو ریزەکانی حێزبی کومونیست وکۆمەلە دا روویان دا بە زیان بار وەسف کرد.
هەر دوو هەیئەت هاورا بوون کە لە سەر بنەمایدیاری کراوی تا ئیستا و گڕینگی هاوکاری لە هەل و مەرجی ئیستادا، دریژە بە هاوکاری لە گەڵ یەکتر بدەن و چالاکی هاوبەشیان لە دژی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان و له دهرهوهی وڵات پەرە پێ بدەن . ئەم دیدارە پاش چەند سهعات گفتوگو و تأکید کردنی هەر دولا لە سەر دریژەی دیدارهكان و ههوڵدان بۆ دوزینەوەی رێگاكانی هاوکاری زورتر کۆتایی هات ، هەیئەتی کۆمەڵە لە لایەن هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە گەرمی بەرێ کران.
دەبیرخانەی کۆمیتەی ناوەندی کؤمەڵە
رێکخراوی حیزبی کۆمونیستی ئێران
١٠ی رەشەمە ی ١٤٠٠