کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

راگەیاندنی دەبیرخانەی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە بە بۆنەی گیان لە دەستدانی کاک محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دی

زۆر بە داخەوە ئاگادار بوین که کاک محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دی باوکی  دوو رۆڵەی گیانبەختکردوی کۆمەڵە خدر و واحدی مەحەممەدی لە شاری مەهاباد دڵە مێهرەبانەکەی لە لێدان کەوت و کۆچی دوایی کرد٠ بەم بۆنەوە پڕ  بە دڵ سەرە خۆشی دەکەین لە دایە فاتمه‌ی هاوسەری و هەموو ئەندامانی بەڕێزی بنەماڵەکەیان و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین٠ کاک محه‌ممه‌د کەسایەتێکی خۆش نێو و خۆشەویستی خەڵکی شاری مەهاباد بوو٠ ئەو ئازیزە ساڵه ها رەنجی گیانبەخت کردنی دوو رۆڵه‌ی تێکۆشەر و دووری لە بەشی زۆری ئەندامانی بنەماڵەکەی کە بە بۆنەی خەبات لە ریزەکانی کۆمەڵەدا و یان بە هۆی ئازار و فشاری رژیمی کۆماری ئیسلامیەوە ئاوارە ببون تەحەمول کرد و بە ئامانجی  رۆڵەکانیوەفادارمایەوەوتەمەنێکیبەسەربەرزیتێپەرکرد٠یادیبەرزوبەرێزبێتوبازماندەگانیتەمەندرێژبن٠

دەبیرخانەی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە

رێکخراوی کوردستانی حیزبی کومونیستی ئێران

٢٢ ی خەرماانی ١٤٠٢ هەتاوی

بابەتی پەیوەندیدار

هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕ (ڕاهی کاریگەر)

-

بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە بۆنەی ٢٥ی نوامبر، ڕۆژی جیهانی خەبات لەدژی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان

-

ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات به بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانی هاوڕێ بەختیار ئەتابەک، ناسراو بە سەید بەختیار

-

هەڵسەنگاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی کرێکارانی ئێران(ڕاهی کاریگەر)

-

هەڵسەنگاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-