کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

راگەیاندنی بڕیاری گەڕاندنەوەی خاوەندارییەتی شیرکەتی “حەوت تەپە” بۆ دەوڵەت

ابلاغ رأی قطعی خلع ید شرکت هفت‌تپه

رۆژی شەممە 30ی مانگی گەلاوێژ، بە دوای زیاد لە مانگێک ناڕەزایەتی و مانگرتنی کرێکارانی بەشە جۆراوجۆرەکانی شیرکەتی “حەوت تەپە”، دادگا بڕیاری یەکلاکەرەوەی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئەم شیرکەتە لە بەشی خسوسی بۆ بەشی دەوڵەتی راگەیاند.

بە پێی ئەم بڕیارە کە لە لایەن لقی 55ی دادگای حقوقی تاران دراوه‌، خاوەندارییەتی شیرکەتی “حەوت تەپە” لە کڕیارەوە بۆ دەوڵەت دەگەڕێندرێتەوە. شیرکەتی “حەوت تەپە” بە پێی ئەسڵی 44ی یاسای بنەڕەتی لە ساڵی نەوەد و چوارەوە بە “ئومید ئەسەد بەیگی” و “مێهرداد رۆستەمی چگینی” فرۆشترابوو. دوای فرۆشتنی شیرکەتی “حەوت تەپە” بەو کەسانە و درانی بە بەشی خسووسی، کێشەو گرفتەکانی کرێکارن ڕووی له‌ هه‌ڵكشان كرد و له‌ ئاكامدا ناڕەزایەتی و مانگرتنی بەردەوامی کرێکارانی بە دواوە بوو.