کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

راگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ (ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران)

2017-06-20 | ۱۳۹۶-۰۳-۳۰

ۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان!
ڕێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان، كۆڕ و كۆمه‌ڵه ‌به‌شه‌ردۆسته‌كان، ڵایه‌نگرانی مافی مرۆڤ!

له‌ماوه‌ی دوو حه‌وتووی ڕابردوودا و به‌دوای ئه‌و هێرشه‌ تیروڕیستیانه‌ی كه‌ له‌تاران ڕوویاندا و ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی بێ دیفاع بوونه‌ قوربانی، شه‌پۆڵێك له‌گرتن و ڕاودونان، له‌ڵایه‌ن رژیمی كۆماری ئێسلامیه‌وه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌. له‌م هێرشانه‌دا به‌سه‌دان كه‌س له‌ خه‌ڵكی ‌شار و گۆنده‌كانی كوردستان و هێندێك شوێنی دیكه‌ی ئێران، ده‌ست به‌سه‌ر كراون و چاڕه‌نووسیان نادیاره‌.

كۆماری ئێسلامی كه‌ نوقمی ئه‌زمه‌ی ئابوری و سیاسی و ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌ و ڕێگاێك بۆ ده‌رباز بوون لێیان شك نابات، به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و ده‌رفه‌ته‌ی كه‌ ڕووداوه‌كانی تاران خوڵقاندۆیه‌تی، هه‌وڵ ده‌دات ناكامییه‌كانی بخاته‌ ئه‌ستۆی دوژمنانی ده‌ڕه‌كی و خه‌ڵك بترسێنێت له‌وه‌ی كه‌ گۆیا ئێستا كاتی ده‌ربڕێنی ناڕه‌زایه‌تی له‌رژیم و قه‌یرانه‌ له‌ئه‌ژمار نه‌هاتووه‌كانی نێیه‌.

رژیمی كۆماری ئێسلامی به‌تایبه‌ت له‌م ده‌رفه‌ته‌ كه‌ڵكی وه‌رگرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌واێكی ئه‌منیه‌تی تر له‌جاران به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردستاندا بسه‌پێنێت و له‌ژێر په‌رده‌ی به‌ڕه‌وو ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تیروریزمدا، كرده‌وه‌ تیروریستیه‌كانی خۆی په‌رده‌پۆش بكات. ئه‌وه‌ش له‌حاڵێكدایه‌ كه‌خۆی یه‌كێك له‌سه‌ڕه‌كیترین دامه‌زرینه‌ران و یارمه‌تیده‌رانی تاقمه‌ تیروریستیه‌كانه‌ له‌ناوچه‌دا.

جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران و ته‌نانه‌ت له‌ئاستی جێهانی و ناوچه‌ییش زۆر چاك ده‌زانن كه‌ بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی ئێران، سیمایه‌كی پێشكه‌وتنخۆازانه‌ و سیكۆڵاری هه‌یه‌ و دژ به‌ هه‌ر جوره‌ كرده‌وه‌یه‌كی تیروریستی بووه‌ و ده‌بێت. كۆماری ئیسلامی هه‌ر چه‌ندیش هه‌وڵ بدات ناتوانێ ئه‌و سیما و رۆاله‌ته‌ گه‌‌شاوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان خه‌وشدار بكات.

ئێمه‌ وێرای مه‌حكووم كردنی ڕه‌فتاری سه‌ڕه‌ڕۆیانه‌و و گرتن و زیندانیكردنی هاوڵاتیان، داوا له‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین هه‌ڵویستی شیاوی خۆیان دژ به‌م سیاسه‌ت و كرده‌وانه‌ی رژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ر ببرن و ڕێگا نه‌ده‌ن دام و ده‌زگا سه‌ركوتكه‌ڕه‌كانی رژیم له‌بێده‌نگی خه‌ڵكی و بیروڕای گشتیدا ده‌ستیان له‌خوڵقاندنی تاوان و گرتن و زیندانیكردنی هاوڵاتیان هه‌روا ئاوه‌ڵه‌ بێ.

هه‌روه‌ها داوا له‌ كوروكۆمه‌ڵه‌ به‌شه‌ردۆسته‌كان و ڵایه‌نگرانی مافی مرۆڤ و ڕێكخراوه‌ كرێكارایه‌كان ده‌كه‌ین به‌چاوی ئاوه‌ڵه‌وه‌ بڕۆاننه‌ ئه‌و پیلانه‌ی ڕژیم دژ به‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و ئێران و له‌ڕێگای جۆراوجۆره‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌ڕانبه‌ر به‌م كرده‌وانه‌ی كۆماری ئێسلامی ده‌رببرن.

كۆمتیه‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌
ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران

30ی جۆزه‌ردانی 1396ی هه‌تاۆی

20ی ژوئه‌نی 2017ی زایینی

*پێویسته‌ بۆترێت كه‌ناوه‌ڕۆكی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ هه‌ڵویستی هاوبه‌شی حیزبه‌ سیاسیه‌كانی چالاك له‌كوردستانه‌

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی_کۆمەڵه_له_دەرەوەی_وڵات:

komalah

ڕاگه‌یاندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ست بوونی بزووتنه‌وه‌ی دژ به‌ گرانی و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان

komalah

وڵام بە نامەی کراوەی ڕەوتی جیابووە لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران!

komalah

نامەیکراوە بۆ: هاوڕێیانی ڕەوتی سوسیالیستی کۆمەڵە!

komalah

ڕاگه‌یاندنی ده‌بیرخانه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی شاری بانه‌

komalah

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ” کۆمیتەی ڕێبەری کاتیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە و کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران”

komalah