کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

راگه‌یاندنی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ مه‌حكوم كردنی ھیرشی ده‌وله‌تی توركییه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان!

 

 

سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 27ی مانگی گه‌لاوێژ، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکییه‌ کاتژمێر یه‌ك و ١٥ خولەکی به‌یانی پاش سێ جار بۆردوومان کردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ گوندی ” سەکێنە”  لە شەنگال، ئەم نەخۆشخانەیە به‌ ته‌واوی له‌ ناو بردوە . به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان لە ئاکامی ئەم هیرشە جەنایەتکارانەدا چه‌ندین کەس لە نەخوشخانەکە و هەروەها خەلکی گوندەکە  كوژراو و بریندار بون كه‌ هێشتا بە تەواوی ژمارەیان ئاشكرا نه‌بووە‌. لە یەکەم هیرش دا کاتێک هاووڵاتییان بۆ یارمەتی دان ویستویانە خۆیان بگەیەننە شوینی رووداوەکە ، ‌ فڕۆکەکان دوو جاری تر گوندەکەیان بۆردوومان کردوە. بەپێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن قۆربانیان له‌ ژێر ئاواری نه‌خۆشخانه‌كه‌ ڕزگار كه‌ن.

ئەمە یه‌كه‌مین جار نیە کە دەولەتی تورکیا پەلامار دەباتە سەر خەڵکی ئەم ناوچەیە لە هەریمی کوردستان. لە راستی دا ده‌وڵه‌تی توركییه‌ به‌ هه‌ڵه‌ لای وایه‌، كه‌ ده‌توانێ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ چاوترسین بكات و ناكامیه‌ سیاسییه‌كانی خۆی له‌ ناوخۆی توركییه‌ ، له‌ سورییه‌ و له‌ هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، به‌ هێزنواندنی له‌و چه‌شنه‌ په‌رده‌ پۆش بكات.

كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌، ئه‌و هێرشه‌ درندانه‌یه‌ به‌ توندی مه‌حكوم ده‌كات و ده‌نگی خۆی ده‌خاته‌ پاڵ هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه‌ خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ ده‌ست درێژییه‌كانی ئوردوغان و حیزبه‌كه‌ی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كوردستانن..

كومیته‌ی ناوه‌ندی كومه‌ڵه
رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئیران

٢٧ی گەلاویژی ١٤٠٠

١٨ اوتی ٢٠٢١

 

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە سەبارەت بە ئیدانەکردنی کوشتاری خەڵکی مەدەنی لە سەیرانگایەکی دەوروبەری زاخۆ لە هەرێمی کوردستان

komalah

راگەیاندنی نوێنەرایەتی کۆمەڵه له دەرەوەی وڵات: گرێبەستی دوو دەوڵەتی سوئێد و فینلاند لە گەڵ دەوڵەتی تورکییە لە سەر حیسابی بزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستان ئیدانە دەکەین!

komalah

ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی کۆمەڵه له دەرەوەی وڵات به بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانی هاوڕێ سدیقە نەبەوی

komalah

ڕاگەیاندنی یەکگرتنەوەی کۆمەڵە و ڕەوتی سۆسیالیستی کۆمەڵە

komalah

ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی_کۆمەڵه_له_دەرەوەی_وڵات:

komalah

ڕاگه‌یاندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ست بوونی بزووتنه‌وه‌ی دژ به‌ گرانی و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان

komalah