کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

راگه‌یاندنی ده‌بیرخانه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه ‌ سه‌باره‌ت به‌ دیداری حیزبی دێموكراتی كوردستان و كۆمه‌ڵه

رۆژیشهممهیهكی مانگی سهرماوهز، ههیئهتێكی حیزبی دێموكراتی كوردستان، بهسهرپهرهستی كاك مستهفا مهولودی جێگری سكرتێری گشتی حیزب، سهردانی مهقهری ناوهندی كۆمهلهیان كرد و لهگهل ههیئهتێكی كومیتهی رێبهری كۆمهڵهبهسهرپهرستی ئیبراهیم عهلیزاده، دهبیری ئهوهڵی كۆمهڵه، كۆبونهوه‌.

لهم كۆبونهوهیهدا  سهرهتا ههر دوولا ههلسهنگاندنی خۆیان بۆ بارودۆخی سیاسی و كۆمهڵایهتی ئێستای كوردستان و ئێران باس كرد. بۆچونهكان لهیهكتر نزیك بوون و ئالوگۆری بیرورا ههلسهنگاندنهكانی دهوڵهمهندتر كرد.

بابهتێكی دیكهكۆبونهوهكهباس كردن لهسهر ئهو  ئهگهرانهبوو كهچاوهروان دهكرێ لهسهر بهستێنی گۆرانكاریهكان لهئاستی سهراسهریدا ، لهكوردستان بێنهئاراوه‌. ههردوولا باری سرنج و بۆچونی خۆیان لهسهر ئهم بابهتهباس كرد و تهئكیدیان كردهوهكهپێویستهبهئامادهیی و بهووشیاریهوهبهرهو رووی ئهو ئهگهرانهببینهوهولهو پێوهندهدا بۆاری دیاریكراو بۆ هاوكاری لهپێناوی سهرخستنی خهباتی جهماوهری و كهم كردنهوهی ئێش و ئازهرهكانی خهلك، لهدهست نهدهین.

دوایین بهشی گوفتوگوكان باس لهسهر بارودۆخی ئهمنی هێزهسیاسیهكانی ئوپوزسیونی نیشتهجێ لهههرێمی كوردستان بوو. لهسهر ئهم بابهتهبریاردرا پێوهندێكی كاراتر لهپێناوی پووچهل كردنهوهی پێلانهكانی كۆماری ئیسلامی ئیران لهنێوان ههردوولا دابمهزرێ و وردهكاریهكانی قسهی لێكرا. ‌

دهبیرخانهی كومیتهی ناوهندی كۆمهڵه

( رێكخراوی كوردستانی حیزبی كومونیستی ئیران)

٢ ی سهرماوهزی ١٣٩٩ ی ههتاوی

بابەتی پەیوەندیدار

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

حکوومەتی ئیسلامی لەئاست خەڵک،ناوچەکە و جیهاندا،لەهەمووکاتێک لاواز و تاککەوتووترە-هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

نەورۆز، شادی، خۆڕێکخستن و گەشەی کۆمەڵگەی مەدەنی

-

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بەبۆنەی گیان لە دەستدانی هاورێ «یەدێ بیگلەری» سیمای ناسراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران(ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-