کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

راگه‌یاندنی ده‌بیرخانه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ گیان له‌ ده‌ست دانی كادر و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی كۆمه‌ڵه‌ هاورێ عه‌لی محمد میره‌كی

بهداخهوهبهرهبهیانی ئهمرۆ چوار شهممه١٧ێ مانگی بهفرانبار هاورێی ئازیزمان عهلی میرهكی سیمای ناسراوی ناو ریزهكانی هێزی پێشمهرگهی كۆمهڵهبههۆی جهڵدهی مێشك لهیهكێك لهنهخۆشخانهكانی شاری سلێمانی گیانی لهدهست دا.

هاورێ عهلی میرهكی سالی  ١٣١٥لهئاوایی میرهكی سهر بهشاری سنهلهبنهمالهیهكی كرێكاری چاوی بهژیان ههلێنا. تهمهنی ١٣ سالان بوو كهبنهماڵهكهی بهشوێن دۆزینهوهی كار دا روویان كردهكوردستانی عیراق. سهرهتا لهسلێمانی و دواجار لهكهركوك و سهرئهنجام لهبهغدا گیرسانهوه‌. بۆ ماوهی نزیك به٣٠ سال تهمهنی هاورێ عهلی لهعیراق بهرهنج و كار، خهبات و تێكۆشان، ئهشكهنجه و زیندان تێپهربوو. هاورێ عهلی خاوهنی ورهو جهسارهتێك بوو كهنهیدهتوانی ههرگیز بهرانبهر بهستهم و زۆرداری بێدهنگ و بێ دهربهست بێت. ههر بۆیهوهكوو كرێكارێكی وشیار، لهماوهی ئهو ٣٠ ساڵهدا بههۆی مافخوازی و دیفاع لهبهرژهوندی هاوچینهكانی ، چهندین جار كهوتنهزیندانی رژیمی عیراق و سهرجهم ٦ ساڵ و ٦ مانگ لهتهمهنی لهزیندانهكانی ئهو رژیمهدا بهسهربرد. لهسالی ١٣٤٥ روو دهكاتهوهئیران و لهخورمشههر وهكوو كرێكار لهشهریكهیهكی كهشتیرانی دهست بهكار دهبێت. لهسالی ١٣٥٧ چالاكانهلهخهبات دژ بهرژیمی پاشایهتی بهشداری دهكات. سالی ١٣٦٢ دهگهرێتهوهبۆ كوردوستان و لهگهل هاورێیانی تهشكیلاتی نههێنی كۆمهڵهپێوهندی دهگرێت و درێژهبهخهبات و تێكۆشانی خۆی دهدات. لهنێوان ساڵهكانی ١٣٦١ تا ١٣٦٧ ههر جارهبههۆكاری ئاشكرابوونی بهشێك لهچالاكیهكانی، دهكهوێتهزیندانی كۆماری ئیسلامی و ههر جارهبههۆی خۆراگری و  كارلێهاتوویی، وهكوو كرێكارێكی كومونیست نههێنیهكانی دهپارێزیت و سهرجهم دوو سال و نیو لهزیندان دهمێنێتهوه‌. لهسالی ١٣٧٠ بریاردهدا كهبێتهناو ریزی پێشمهرگایهتی كۆمهڵهوه‌. لهسالی ١٣٧٤ بهرهسمی دهبێت بهئهندامی حیزبی كومونیستی ئیران و تا كاتی گیان لهدهست دانی لێبراوانهو وهفادارانهو بێ رارایی  لهپێناوی ئهورێبازهدا خهبات دهكات و ژیانێكی سهربهرزانهدهباتهسهر. بێگومان گیان لهدهست دانی هاورێ عهلی میرهكی خهسارهتێكهبۆ ریزهكانی كۆمهڵهو حیزبی كومونیستی ئیران كهتهنیا بهدرێژهدان بهرێبازهكهی وهلام دهدرێهتهوه‌.

بهبۆنهی گیان لهدهست دانی هاورێ عهلی میرهكی سهرهخۆشی دهكهین لههاوسهری بهرێزیان هاورێ پاكیز و یادگارهئازیزهكانی رۆمهن و روبین و رامیار و ههموو ئهندامانی بنهماڵهكهیان و خۆمان بهشهریكی خهمیان دهزانین.

دهبیرخانهی كومیتهی ناوهندی كۆمهڵه

رێكخراوی كوردوستانی حیزبی كومونیستی ئیران

١٧ ی بهفرانباری ١٣٩٩ ههتاوی

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

حکوومەتی ئیسلامی لەئاست خەڵک،ناوچەکە و جیهاندا،لەهەمووکاتێک لاواز و تاککەوتووترە-هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

نەورۆز، شادی، خۆڕێکخستن و گەشەی کۆمەڵگەی مەدەنی

-

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بەبۆنەی گیان لە دەستدانی هاورێ «یەدێ بیگلەری» سیمای ناسراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-