کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

راگه‌یاندنی ده‌بیرخانه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ له‌ مه‌حكوومییه‌تی چڕكردنه‌وه‌ی گوشار بۆسه‌ر موعه‌لیمانی مافخوازی ئێران

خه‌باتی حه‌قخوازانه‌ی موعه‌لیمانی ئێران هه‌وا درێژه‌ی هه‌یه‌ و وڵامی رژیم تا ئێستا جگه‌ له‌ به‌دواداچوون؛ بانگ كران و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌؛ هیچ شتێك نه‌بووه‌. به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م گوشارانه‌ی رژیم؛ هاودڵێكی شایانی ستایش له‌ لایه‌ن موعه‌لیمان له‌ شاره‌ جۆراجۆره‌كان پێكهاتووه‌. موعه‌لیمانی خه‌باتكار هاوڕێیانی زیندانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانی ئه‌وان به‌ ته‌نیا جێ نهێشتووه‌ و سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ و گوشاره‌كان له‌ خه‌بات بۆ ئازادی ئه‌وان؛ هه‌روا ده‌سته‌ وه‌ستان دانانیشن.

له‌ نوێترین كاری شورای هه‌ماهه‌نگی پێكهاته‌كانی سێنفی موعه‌لیمانی ئێران له‌ راگه‌یاندنێكدا؛ باس له‌ به‌ربه‌ست نانه‌وه‌ی مه‌ئمورانی رژیم بۆ به‌دواداچوونی بارودۆخی موعه‌لیمی زیندانی شه‌عبان محه‌مه‌دی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌ڵسووڕاوه‌ سێنفییه‌ كراوه‌.

له‌م راگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه‌؛

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی ڕێبه‌ندان؛ كۆمه‌ڵێك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی سێنفی له‌ ئوستانه‌كانی لۆرێستان؛ ئه‌لبۆرز؛ تاران؛ گیلان؛ هه‌مه‌دان؛ كرماشان و شاره‌كانی سه‌قز و سنه‌ له‌ كوردستان بۆ به‌دواداچوونی دوایین بارودۆخی شه‌عبان محه‌مه‌دی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو؛ سه‌ردانی شاری مه‌ریوانیان كرد. به‌ڵام نیوه‌ شه‌وی ڕابردوو ژوماره‌یه‌كی زۆر له‌ هێزه‌كانی ئه‌منییه‌تی و ئینتزامی له‌ مه‌ریوان چوونه‌ شوێنی دانیشتنی نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی سێنفی و ئه‌وانیان به‌ر له‌ ده‌ستپێكی ئه‌ركه‌كه‌یان؛ ناچار به‌ جێهێشتنی شاری مه‌ریوان كرد. هه‌ر له‌م پویوه‌ندییه‌دا هێزه‌كانی ئه‌منییه‌تی به‌ كۆنترۆلی رێگاكانی وروودی شاری مه‌ریوان له‌ چوونی ره‌سوڵ بوداغی له‌ هه‌ڵسووڕاوانی به‌ناوبانگی بزووتنه‌وه‌ی موعه‌لیمان و هاوڕێكانی بۆ شاری مه‌ریوان ڕێگرییان كرد و ئه‌وانیشیان له‌ ژێر چاوه‌دێری هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كان به‌ره‌و شاری سنه‌ به‌ڕێكرد.

به‌پێ ئه‌م راگه‌یاندنه‌ سه‌ره‌ڕای كه‌ش و هه‌وای تووندی ئه‌منییه‌تی؛ ژوماره‌یه‌ك له‌ نوێنه‌رانی موعه‌لیمان توانیوانه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شه‌عبان محه‌‌مه‌دی چاوپێكه‌وتن بكه‌ن و هاوپشتی كۆمه‌ڵگای موعه‌لیمانی ئێران به‌وان رابگه‌یه‌نن. شورای هاوئاهه‌نگی رێكخراوه‌ پیشه‌ییه‌كانی فه‌رهه‌نگییانی ئێران له‌ كۆتایی  راگه‌یاندنه‌ خه‌به‌رییه‌كه‌ی خۆیاندا رایانگه‌یاندووه؛ هه‌رجووره‌ هه‌ڵاواردنێك و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ چالاكانی سێنفی مه‌حكووم ده‌كه‌ن و له ئه‌گه‌ری هه‌ر ڕووداوێكی تایبه‌ت كه‌ بۆ چالاكانی سێنفی ڕووبدات، له‌گه‌ڵ وڵامی توندی موعه‌لیمان به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه‌.

كۆمه‌ڵه‌ هه‌روه‌كوو زۆر جار رایگه‌یاندووه‌؛ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی چالاكانه‌ و بێ دریغی خۆی له‌ بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی موعه‌لیمان دووپات ده‌كاته‌وه‌. كۆمه‌ڵه‌؛ سه‌ره‌ڕای خواستی ئازاد كردنی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو موعه‌لیمانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو و زیندانیانی سیاسی دیكه‌، ئیراده‌ و خۆڕاگری موعه‌لیمان له‌ ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی سه‌راسه‌ری له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانی ئێران و به‌شداری چالاكانه‌ی موعه‌لیمانی شاره‌كانی كوردستان له‌م ڕه‌وته‌ مافخوازانه،‌ له‌ به‌رانبه‌ر ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی به‌ڕز ده‌نرخێنێت و ڕێزی بۆ داده‌نێت. له‌ هه‌مان كاتدا؛ هه‌وڵی ناوه‌نده‌ ئه‌منی و ئیتلاعاتییه‌كانی ڕژیم؛ هاوكار و سایته‌ وابه‌سته‌كانی ئه‌وان له‌ په‌روه‌نده‌ سازی درۆیینه‌؛ دژی موعه‌لیمانی به‌ند كراو و زیندانیانی سیاسی دیكه‌ مه‌حكووم و بێ ئیعتبار راده‌گه‌یه‌نێت. كۆمه‌ڵه‌ داوا له‌ خه‌ڵكی خه‌باتكار و ناڕازی كوردستان ده‌كات كه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك وچالاكانه‌ له‌ خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی جه‌سوورانه‌ی موعه‌لیمان پشتیوانی بكه‌ن.

ده‌بیرخانه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌

رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران

٢٨ی رێبه‌ندانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران سەبارەت بە مەحکووم کردنی هێرشی تیرۆریستی بۆسەر سەلمان ڕوشدی

komalah

ڕاگەیاندنی دەبیرخانەی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە سەبارەت بە مەزڵووم نمایی ڕەوتی جیابۆوە له‌ كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمونیستی ئێران

komalah

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە سەبارەت بە ئیدانەکردنی کوشتاری خەڵکی مەدەنی لە سەیرانگایەکی دەوروبەری زاخۆ لە هەرێمی کوردستان

komalah

راگەیاندنی نوێنەرایەتی کۆمەڵه له دەرەوەی وڵات: گرێبەستی دوو دەوڵەتی سوئێد و فینلاند لە گەڵ دەوڵەتی تورکییە لە سەر حیسابی بزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستان ئیدانە دەکەین!

komalah

ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی کۆمەڵه له دەرەوەی وڵات به بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانی هاوڕێ سدیقە نەبەوی

komalah

ڕاگەیاندنی یەکگرتنەوەی کۆمەڵە و ڕەوتی سۆسیالیستی کۆمەڵە

komalah