کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

دەوڵەتی ڕەگەزپەرستی ئیسرائیل دەیەوێت خەڵکی فەلەستین بە تەواوەتی لە کەرتی غەززە دەر بکات 

1672631 281

زیاتر لە ٣ مانگ لە هێرشی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە تێدەپەڕێت. بۆردومانە جینایەتکارانەکان نەک هەر بینا چۆڵەکان، بەڵکوو نەخۆشخانە و کەمپەکانی پەنابەران و بیناکانی ژێر دەسەڵاتی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش کە بەشێک لە دانیشتووانی غەززە پەنایان بردووەتە بەر ئەو شوێنانە، دەکاتە ئامانج. تەنانەت کاروانی یارمەتییە مرۆییەکانیش لە هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل پارێزراو نین. ژمارەی کوژراوەکانی ئەو جینایەتە، ٢٣ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، کە یەک لەسەر سێیان منداڵن. بڕیارنامەکانی پەیوەست بە ئاگربەست لە نەتەوە یەکگرتووەکان یەک لە دوای یەک لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە ویتۆ دەکرێن. ئەوە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی ئەمریکا هاوکات زۆر بێبەزەییانە ئامراز و پێداویستییەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل لەم کۆمەڵکوژییە دڕندانەیە دا، دابین دەکات. مارتین گریفیس، ڕێکخەری یارمەتییە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، کەرتی غەززە بەجۆرێک وێران بووە کە چیتر شیاوی ژیان و نیشتەجێبوون نییە و بووەتە کانگای مەرگ و نائومێدی. نەخۆشی و برسێتی بەوپەڕی خۆی گەیشتووە. بەهۆی بۆردومانی چڕ و بێ پسانەوە، ئیمکانی گەیاندنی هەر جۆرە خزمەتگوزارییەکی پزیشکی و دەرمانی، بەکردەوە نامومکینە و بریندارەکان یەک لە دوای یەک گیانیان لەدەست دەدەن. نزیکەی هەموو دانیشتوانی غەززە ئاوارە بوون و تەنانەت ئەو پەنابەرانەش کە لە لێواری کەرتی غەززە و نزیک ڕێڕەوی نێوان میسر و ئیسرائیل جێگیر بوون، لە هێرش و بۆردومانەکان پارێزراو نین. ئاستی جینایەتەکانی دەوڵەتی نئوفاشیستی ئیسرائیل لە غەززە بە ڕادەیەکە کە تاوانە بەردەوامەکانی هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل لە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن، کەوتووەتە پەراوێزەوە. لە سەرەتای هێرشی ئیسرائیل بۆسەر غەززە، زیاتر لە ٢٠٠ گەنجی خۆپیشاندەری فەلەستینی لەو ناوچەیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئیسرائیل کوژراون.

پێویست بە وەبیرهێنانەوەیە کە بەیتولموقەدەسی ڕۆژهەڵات و کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن لە ساڵی ١٩٦٧ەوە کە لەلایەن دەوڵەتی ئیسرائیلەوە داگیرکرا، بەسەر چەند پارچەیەکی جیاوازدا دابەشکراوە و لە هەرکام لەو بەشانەدا شارۆچکەی یەهوودی نشینیان تێدا دروستکراوە. ئەو شارۆچکانە بە دیواری بەرزی کۆنکرێتی لە گەڕەکە فەلەستینییەکان جیاکراونەتەوە و ئەم بەشەی فەلەستین هاوشێوەی غەززە، بە کردەوە لە ناو ئەم حەسارەدا بووەتە زیندانی فەلەستینییەکان. لەمڕووەوە دەتوانین بڵێین کە لەڕاستیدا خۆڕاگریی خەڵکی فەلەستین چ لە غەززە و چ لە بەیتولموقەدەسی ڕۆژهەڵات و کەرتی ڕۆژئاوا، شۆڕش و سەرهەڵدانی ناو ئەو زیندانە سەرئاواڵانەیە، کە لەلایەن پاسەوانانە ئیسرائیلییەکانەوە بەوپەڕی بێڕەحمییەوە سەرکوت دەکرێت.

بەئاگابوونی بیروڕای گشتی لە ئاست تاوانەکانی دەوڵەتی ڕەگەزپەرستی ئیسرائیل لە غەززە، شەپۆلێکی پشتیوانی لە خەڵکی بێ دیفاعی فەلەستین، لە سەرانسەری جیهاندا خستووەتەڕێ. ناڕەزایی دژ بە دەوڵەتی ڕەگەزپەرستی ناتانیاهۆ لە ئیسرائیل سەرلەنوێ سەری هەڵداوەتەوە. ئێوارەی ڕۆژی شەممە، نەیارانی ناتانیاهۆ لە مەیدانی هابیما لە تەلئەبیب، کۆبوونەوە و لە گەرمەی ئەو شەڕەی ئێستا لەگەڵ حەماس، خوازیاری هەڵبژاردنی پێشوەختە و دەستلەکارکێشانەوەی ئەم دەوڵەتە بوون. بەڵام لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ڕژیمی ئیسلامی، لەناو بەشێک لەو جەماوەرەی کە لەم ڕژیمە بێزارن، بە بەراورد لەگەڵ ناوچەکانی تری جیهان، لەگەڵ هەستێکی جیاوازتر بەرەوڕووین. لە ئێران، بە هۆی پەرەسەندنی ڕق و بێزاریی بەردەوامی خەڵک لە ڕژیمی ئیسلامی، شاهیدی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی ڕاستەقینەی جەماوەریی( نەک فەرمایشی) بە نیشانەی پشتیوانی لەلایەن خەڵکی ئێرانەوە نەبووین. ئەگەر خەڵکی ئێران بەدەست سیستەمی ئاپارتایدی حکوومەتی ئیسلامییەوە دەناڵێنن، خەڵکی فەلەستینیش بەدەست سیاسەتی گرووپە ئیسلامییە دەسەڵاتدارەکان و سیستەمی ئاپارتایدی دەوڵەتی ئیسرائیلەوە ئازار دەبینن. لەمڕووەوە ناتوانین هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە لە وڵاتی خۆماندا لەدژی ئاپاراتایدی حکوومەتی ئیسلامی خەبات دەکەین، بەرامبەر بە ئاپارتایدی دەوڵەتی ڕەگەزپەرستی ئیسرائیل بێ هەڵوێست بین. تەنیا بە دیفاعی لێبڕاوانە و و ڕوون و واقیعی لە مافی دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەکانی دیکە، دەتوانین ڕاشکاوانە و لێبڕاوانە دیفاع لە مافی چارەنووسی خۆشمان بکەین و چاوەڕوانی پشتیوانی نێونەتەوەیی بکەین. لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا شاهیدی دیاردەی خۆپیشاندانی یەهوودیانی ئاشتیخواز و دژە سەهیۆنیزم و دژایەتیی بەشێک لە خەڵکی ئیسرائیل لەگەڵ سیاسەتە ڕەگەزپەرستییەکانی دەوڵەتی نئوفاشیستی ناتانیاهۆ بووین. هەرچەندە ئەم حەرەکەتە هێشتا لە ئاستی پێویستدا نییە، بەڵام تروسکەیەکی هیوای بە دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو لەگەڵ هەڵبژاردنێکی ئازادانەی خەڵکی هەردوو لایەنی شەڕەکە بەخشیوە. یەکێک لە دەور و نەخشی تێکدەرانەی لایەنە ئیسلامییە توندڕەوەکانی وەک حەماس و جیهادی ئیسلامی، بریتییە لە هەوڵدان بۆ ڕێگریکردن لەم تروسکەی هیوایە. ئەوان لەم پێوەندییەدا ڕێک بە هەمان ئاراستەدا هەنگاو دەنێن کە مەزهەبییە توندرەوەکانی ئیسرائیل دەیانەوێت.

دەوڵەتی ئیسرائیل بە ئاشکرا هەوڵی دەرکردنی خەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەززە دەدات. لەم دواییانەدا وەزیری دارایی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە، لە ڕەوتی کۆچکردنی خۆبەخشانەی عەرەبەکانی غەززە بەرەو وڵاتانی جیهان پێشوازی دەکات و پێیوایە کە ئەوە چارەسەرێکی ئینسانی و دروستە بۆ دانیشتوانی غەززە و سەرجەم ناوچەکە دوای ٧٥ ساڵ پەنابەریی و هەژاریی و مەترسی. باڵیۆزی پێشووی ئیسرائیل لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەم پێوەندییەدا دەڵێت: غەززە بەر لە شەڕ  شوێنێکی باش نەبووە بۆ ژیان و لە دوای شەڕیش شوێنێکی باشتر نابێت. هەربۆیە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە فکری بژاردەگەڵێکدابێت کە بیخاتە بەردەم ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لەم ناوچەیە بچنەدەرەوە و، ئێمە وتوومانە کە باشتر وایە ژمارەیەکی ڕەمزی دیاری بکرێت کە هەر وڵاتێک پابەند بێت بە یارمەتیدانی فەلەستینییەکان بۆ ئەوەی لەوێ لە ژیانێکی باشتر بەهرەمەند بن. بۆچی ئەم بژاردەیە بۆ خەڵکی غەززە کە دەیانەوێت بڕۆنە دەرەوە، فەراهەم نەکەین؟ بژاردەیەکی لەو چەشنە، بە کردەوە هیچ واتایەکی نییە جگە لە ئاوارەکردنی زیاتر لە دوو ملیۆن دانیشتووی غەززە لە بیابانەکانی سینادا. لەوڕووەوەکەچارەنووسێکیلەوشێوەیە،ویستیخەڵکیغەززەنییە،ئەوادەبێتبەجینۆسایدناچاربکرێنبۆئەوەیکەجگەلەوە،هیچڕێگەیەکیتر

لەبەردەم خۆیاندا نەبینن و لە ڕاستیدا ئەمە ستراتیژی ڕاستەقینەی دەوڵەتی نئوفاشیستی ئیسرائیلە لە غەززە.