بنەماڵەی موعەلیمان و کرێکارانی زیندانی، ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕ، نامەیەکی کراوەیان بڵاوکردەوە لەژێرناوی ” کۆتایی بێنن بەم شانۆگەرییە بێشەرمانەیە”. بنەماڵەی جەعفەر ئیبراهیمی، ئانیشا ئەسەدوڵڵاهی، ڕەسووڵ بو‌داقی، محەممەد حەبیبی، حەسەن سەعیدی، ڕەزا شەهابی، ئەسکەندەر لوتفی، شەعبان محەممەدی، کەیوان موهتەدی و مەسعوود نیکخواه، به واژۆکردنی ئەم نامەیە، ورەیەکی خەباتکارانە و وشیارییەکی سیاسیان لەخۆیان نیشاندا كه شیاویی وانه لێ وه‌رگرتنه. ئه‌وان كه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ جگرگۆشه و بنه‌ماڵه‌كانیان لێ قه‌ده‌غه كراوه، وێڕای ئاماژه به شێوازی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئازیزانیان و خۆڕاگری چهندمانگهی ئه‌وان، ده‌ڵێن:
له كوێی دونیا چه‌ند موعه‌لیم و كرێكاری زه‌حمه‌تكێش و خۆشناو كه هیچ جینایهتێكیان نه‌كردووه، لاوانی خه‌ڵكیان له‌سه‌ر شه‌قام نه‌داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله، مافیان كه‌سیان زه‌وت نه‌كردووه، دزی و تاڵان بڕۆیان ئه‌نجام نه‌داوه، ماڵی خه‌ڵكیان نه‌خواردووه، سه‌روه‌ت وسامانی گشتیان به فیڕۆ نه‌داوه و ماڵی خه‌ڵكیان به‌سه‌ریاندا نه‌ڕوخاندووه، به‌م شێوازه ئازار ده‌ده‌ن.
ئه‌و نامه‌یه ئاماژه به‌و دهستبهسهركراونه ده‌كات كه شۆڕای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له ڕاگه‌یاندراوی ٢٩ی گوڵانی ١٤٠١ی خۆیاندا، به‌م جۆره له بارهیهنانهوه ده‌دوێت:
له‌م دوایانه‌دا وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند كه‌س له خۆشناوترین و خاوه‌ن پێشینه‌ترین هه‌ڵسووڕاوانی سنفی، سه‌ره‌تا له سناریۆیه‌كی گاڵته‌جاڕانه‌دا، ئه‌وان و شۆڕای هاوئاهه‌نگیان له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ دوو كه‌س له شاڕۆمه‌ندانی فه‌رانسه‌وی (خاتوو سیسێ كۆهلێر، موعه‌لیم و ئه‌ندامی یه‌كێتی موعه‌لیمانی فه‌رانسه و هاوسه‌ره‌كه‌ی ژاك پاری، موعه‌لیمی سه‌ره‌تایی) وانیشاندا كه له ڕێگای هه‌ڵسووڕاونی سنفیهوه، به‌دوای ئاژاوه‌گێڕی له ئێران‌دا بوون، به بێ ئه‌وه‌ی له خۆیان به‌پرسن ئه‌گه‌ر موعه‌لیمان به‌دوای ئاژاوهگێڕیهوه بوون، بۆچی له بیست ساڵی ڕابردوودا ته‌واوی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خۆیان به شێوه‌یه‌كی هێمنانه به‌ڕێوه‌بردووه.
ئه‌م سناریۆ سواوه، كه‌سه‌رده‌مێك بۆ كۆماری ئیسلامی له دژی خه‌باتكاران و دژبه‌ره‌كانی كاریگه‌ری بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌رچی زیاتر داماویی ڕژیم له ئاست به‌ره‌وڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك، ده‌ردخات. كه‌وایه جێگای پرسیاره بۆچی پاش دوومانگ خۆڕاگری قاره‌مانانه‌ی ڕۆڵه بهجهرگهكانی خه‌ڵك له به‌رامبه‌ر جه‌للادترین و بێ به‌زه‌ییترین بازجۆ و به‌رپرسانی ڕژیمدا، هه‌ر ئێستاكه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م سناریۆ بێشه‌رمانه‌یه، پێداگری ده‌كه‌ن؟ هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ڕژیم جگه له ئامانجی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی دیپلۆماتیكی خۆی، ده‌یه‌وێت به بكه‌رانی سه‌ره‌كی سه‌ركووتی، به‌سه‌لمێنێت كه سه‌رچاوه‌ی خه‌باتی كرێكاران و موعه‌لیمان و خانه‌نشینكراوان، پیلانگێڕی ده‌ره‌كییه.
به‌ڵام وه‌رێخستنی ئه‌م چه‌شنه سناریۆسازییه گه‌مژانه‌یه، ناتوانێت كه‌س فریو بدات. خه‌باتی كرێكاران و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، ڕیزی دوژمنانی تووشی سهرلێشاویی كردووه. “ڕه‌مه‌زان شه‌ریف” وته‌بێژ و به‌رپرسی به‌شی پێوهندییهگشییهكانی سپای پاسداران، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی مانگی پوشپه‌ڕ، ڕایگه‌یاند كه، سه‌رله‌شكری پاسدار “حسێنی سه‌لامی” فه‌رمانده‌ی گشتی سپای پاسداران، به فه‌رمانێك “حسێن تائیب”ی له پۆستی سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپا، دوور خسته‌وه و سه‌رتیپی پاسدار “محه‌ممه‌د كازمی” وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه دیاریكرد. “تائیب” ئه‌و جهللادهیه كه، وه‌ك جێگری فه‌رمانده‌ی بیسجی سپای پاسدارانی ئه‌وكات، ڕۆڵی به‌رچاویی له سه‌ركووتی بزوتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی، پاش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ساڵی ١٣٨٨دا گێڕا. له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه “حسێن تائیب” به‌رپرسیاری ڕێكخراوی ئیتلاعات بوو، به هه‌زاران كه‌س له هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، یاسا ناسان، هه‌ڵسووڕاوانی مافی مڕۆڤ، ژینگه پارێز، بواری هونه‌ری، كرێكاری و سینفی و سه‌ندیكایی و هه‌روه‌ها هه‌ڵسووڕاوانی بواری تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه گشتییه‌كان، به‌پێی كۆمه‌ڵێك سناریۆی ساخته و دوور له‌ڕاستی، كه‌وتنه ژێر چاودێری و ئه‌شكه‌نجه و ئازار و هه‌ر به‌پێی سكاڵای ئه‌م ڕێكخراوه‌یه، به زیندانی درێژماوه مه‌حكووم كران. ئه‌م كرداره‌ی ناوبراو، بوو به‌هۆی ئه‌وه‌یكه ببێته كه‌سێكی جێ متمانه‌ی خامنه‌یی و موجته‌بای كوڕی. خامنه‌یی له‌م بێ سهرهوبهرییهدا به پێی فه‌رمانێك سه‌رتیپ “محه‌ممه‌د خاده‌می” وه‌ك سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپا، دیاریكرد‌و و پاش چه‌ند ڕۆژ “مه‌نسوور سه‌لامی” له‌كار دوور خسته‌وه و به‌مجۆره كه‌لێن و ناكۆكی نێوان به‌رپرسانی زۆرتر ئاشكراكرد.
خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی داخوازییه سنفیه‌كان كه زیادكردنی حه‌قده‌سته‌كان یه‌كێك له بهرجهستهترینیانه و هه‌روه‌ها خواسته سیاسیه‌كان و به‌تایبه‌ت خواستی ئازادی زیندانیانی سیاسی، كه‌ش و هه‌وای كۆمه‌ڵگای خستۆته ژێر كاریگه‌ریه‌وه. له ئێستادا بوێری و متمانه‌به‌خۆبوون له‌ناو كرێكاران و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا، بۆته تایبه‌تمه‌ندییه‌كی گشتی و هه‌رئه‌مه‌ش وێڕای ڕێكخراوتربوونی كرێكارانی خه‌باتكار، سه‌رهه‌ڵدانی ڕێبه‌رانێكی ناسراو و لێهاتوو و هه‌روه‌ها گه‌شه‌ی وشیاری چینایه‌تی، بۆته هۆی به‌ره‌وپێشچوونی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری و ئازادیخوازانه. نامه‌ی بنه‌ماڵه‌ی موعه‌لیمان و كرێكاره ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان، له‌م وره و بوێرییه كاریگه‌ری وه‌رده‌گرێ و پێچه‌وانه‌كه‌شی ڕاسته. ئه‌وان به‌وپه‌ڕی متمانه‌به‌خۆبوونه‌وه ده‌نووسن:
ئێمه وه‌ك ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی ئه‌م دواییانه، خوازیاری ڕاگرتنی خێرا و ده‌ستبه‌جێی په‌روه‌نده‌سازییه درۆینیهكان له دژی ئازیزه‌كانمان و كۆتایی هێنان به لێپرسینه‌وه‌ی به‌رده‌وام و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی، سهرئهوانین. هیچ پاساوێك بۆ درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌وان بوونی نییه. ته‌وهین و هه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌شه‌ی به‌رپرسانی زیندان و بازجۆكان له‌دژی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كانیان، نموونه‌یه‌كی ئاشكرایه له ئه‌شكه‌نجه و ئازار، و پێویسته هه‌رچی زووتر كۆتایی پێ بێت. داوا له سه‌رجه‌م هاوڕێیان و هاوكاران و ناوه‌نده‌كانی لایه‌نگری مافی كرێكاران و موعه‌لیمان، له ئێران و جیهان ده‌كه‌ین، كه وێڕای دیفاع له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌م ئازیزانه، داوا له به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی و به‌رپرسانی قه‌زایی بكه‌ن كه به خێرایی ئازادییان بكه‌ن و چیتر ئێمه و ئه‌وانیش عه‌زاب نه‌ده‌ن. داوا له ڕاگه‌یه‌نه‌ره گشتییه‌كانیش ده‌كه‌ین كه دادخوازی و داواكارییه‌كانی ئێمه بنه‌ماڵه‌ی كرێكاران و موعه‌لیمانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو، ڕاشكاوانه بڵاوبكه‌نه‌وه.
خۆڕاگرییهكان له زیندان و ده‌ره‌وه‌ی زیندان، تا ئێستاكه‌ش توانیویه‌تی سناریۆ سازی و پلانگێڕییه‌كانی ڕژیم له‌گه‌ڵ شكست به‌ره‌وڕوو بكات. جێگای خۆیه‌تی هیواداربین كه خه‌ڵك به‌مزووانه شایه‌تی ئازادی شكۆمه‌ند و سهرفهرازانهی هه‌ڵسووڕاونی كرێكاری خۆشناو و ناسراویی فه‌رانسه‌ویی “خاتوو سیسێل كۆهلێر و هاوسه‌ره‌كه‌ی ژاك پاری” و هه‌ڵسووڕاونی كرێكاری و موعه‌لیمان و سه‌رجه‌م زیندانیانی سیاسی بن.