ئەحمەد عەلەمولهۆدا ئیمام جومعەی مەشهەد و ئەندامی مەجلیسی خۆبرگان لە نوێژی جومعەی یەکی مانگی ڕێبەندانی ١٤٠٠ لە مەشهەد، وێڕای ئاماژە بە مەسەلەی حیجابی ژنان، وەک هەمیشە بەناو بەدحیجابانی کردە ئامانجی سووکایەتییەکانی و لە بەشێک لە قسەکانیدا باسی وەرزشی ژنانی کرد. ناوبراو وێڕای ئاماژەدان بەوەیکەی زەوی فووتباڵ شوێنی هەیەجانە و ژنانیش بەهۆی عاتفیتربوونیان هەیەجانی زیاتر لە خۆیان نیشان دەدەن. بەڵام ئەم هەیەجانە بەهۆی ورووژاندنی پیاوان حەرامە”.
ناوبراو لە درێژەدا وێڕای وتنی ئەوەیکە نابێ ژنان لە تەماشاکردنی فووتباڵ بێبەری و تەنیا بە تەماشاکردنی شاشەی تەلەڤیزیۆن سنووردار بکرێن وتی: “بەرپرسانی وەرزش لە نیزامی ئسیلامیدا ئەرکی سەرشانیانە لە زەمینەکانی چەمەندا، چەند شوێنێک ئامادە بکەن تا لەکاتی حزووری ژناندا، پیاوان نەتوانن لە هەیەجانی ئەوان کەڵکی نابەجێ وەربگرن و بەمجۆرە پارێزراو بن و بتوانن کایەی فووتباڵەکەیان تەماشا بکەن”.
ئەو هەروەها بە ئاماژەدان بەوەیکە لە نیزامی ئیسلامی‌دا هیچ کەس نەیوتووە کە ژنان لە تەماشاکردنی فووتباڵ بێبەری بکرێن وتی: “دەزگای بەرپرسی گەشەپێدانی وەرزش لە ئێران، بەرپرسی دابین کردنی شوێنە بۆ پارێرزاوبوونی ژنان لە کاتی تەماشای کایەی فووتباڵدا”.
ئیدیعای ئەوەیکە لە نیزامی ئیسلامی‌دا هیچ کەس نەیوتووە کە ژنان لە تەماشای فووتباڵ بێبەری بکرێن لە حاڵێکدایە کە ساڵەهایە مەسەلەی چوونی ژنان بۆ ستادیۆمەکانی وەرزش وەک کێشەیەکی بواری وەرزش لە ئێران لە ئارادا بووە و ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەردەوام بەهۆی ڕێگری لە چوونی ژنان بۆ وەرزشگاکان لە لایەن کۆمەڵگە وەرزشییە جیهانییەکان لەوانە “فیفا” کەوتووەتە ژێر گوشارەوە”.
ساڵی ٨٤ مەحموودی ئەحمەدی نەژاد پاش حزووری سنوورداری کچانی هۆگری فووتباڵ لە جێژنی چوونی تیمی میللی بۆ جامی جیهانی ئاڵمان ڕایگەیاند کە ڕۆیشتنی ژنان بۆ وەرزشگاکان ئازادە. بەڵام ناوبراو یەکجار زوو لەم وتەیەی خۆی پاشگەز بووەوە و چوونی ژنان بە گشتی بۆ پتر لە یەک دەیە بۆ هەر وەرزشگایەک قەدەغە کرا و بۆ ماوەی نزیکەی ١٥ ساڵ و تا چەند حەوتوو لەمەوبەر تەنانەت چوونی ژنانی هەواڵنێریش بۆ وەرزشگاکان ڕێگەپێنەدراو بوو.
هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ژنانی وه‌رزشوان له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو به كۆمه‌ڵێك بیانووی هه‌روه‌ك نه‌بوونی حیجابی ئیسلامی و هتد گرفتێكی زۆریان بۆ درووست كراوه و به‌رده‌وام له ژێر گوشاردا بوونه و له تیمی میللی لادراون و له لایه‌ن فدراسیۆنه‌كانی ئه‌م ڕژیمه ده‌ركراون، به‌شێكی به‌رچاویش به‌ناچاری په‌نایان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپایی بردووه و له‌وێ داوای مافی په‌نابه‌ریه‌تیان كردووه.
ئامانج له دابین كردنی شوێنێك بۆ پاراستنی ژنان له كاتی وه‌رزشكردندا به‌واتای درووستكردنی شوێنێكی تایبه‌ت و داخراوه كه هیچ پیاوێك بۆی نییه سه‌ردانی ئه‌و شوێنه بكات. ڕژیم كه له‌ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوو نه‌یتوانیووه ژنان له ناو ماڵدا زیندانی بكات به كۆمه‌ڵێك یاسا و ڕێوشوێنی تایبه‌تی هه‌روه‌ك جیاكردنه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌ی كچان و كوڕان، گه‌ڵاڵه‌ی مه‌حره‌م كردنی مه‌دره‌سه‌ی كچانه و گه‌ڵاڵه‌ی ئیستتاری مدره‌سه‌ی كچانه و هتد به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه تا هه‌موو مه‌یدانه‌كانی چالاكی ژنان بكات به زیندانێك و هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له ژێرناوی مه‌حره‌م كردن و پاراستنی داوێنی ژنان ئه‌نجام داوه.
له‌حاڵێكدا ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی گه‌وره ڕووبه‌ڕوو بوه‌ته‌وه و بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانانه و دابین كردنی پێداویستیه‌كانی ژیانی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش هیچ ڕێكار و وڵامێكی نییه، له‌حاڵێكدا به‌هۆی ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیم ڕۆژانه به سه‌دان كه‌س تووشی وایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن و به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن، به‌رپرسانی دواكه‌وتووی ئه‌م ڕژیمه هێشتا بابه‌تی ئازادی ژنان به یه‌كێك له كێشه هه‌ره گه‌وره‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌زانن و ناوه ناوه به ده‌ركردنی كۆمه‌ڵێك یاسا و گه‌ڵاڵه‌ی تایبه‌ت به ژنان هه‌وڵی به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی چالاكی ژنان له كۆمه‌ڵگه ئه‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت ژنان له ناو ماڵدا زیندانی بكه‌ن.
خۆ هه‌ڵواسین به ده‌سته‌واژه‌ی پارێزگاری له ژنان، به‌ربه‌ست دانانی هه‌ر چی زۆرتر و سوكایه‌تی به پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی ژنانه. له سایه‌ی ئه‌م ڕژیمه نا ئینسانییه‌دا، توندوتیژی و ته‌حقیری ژنان، وه‌كوو توندوتیژی بنه‌ماڵه‌یی، لێدانی ژنان، ئازاری جنسی، قه‌تڵی نامووسی، هاوسه‌رگیری پێشوه‌خت و ئیجباری (منداڵ هاوسه‌ری)، خه‌تەنه‌ی ژنان و… هه‌موو ڕۆژێك له حاڵی په‌ره سه‌ندن دایه و به هێنانه خواره‌وه‌ی ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری كچان له ١٨ ساڵ بۆ ١٣ ساڵ و بەکردەوە به فرت و فێڵی شه‌رعی به ٩ ساڵ و زیندوو كردنه‌وه‌ی قه‌وانینی جه‌زایی ئیعدام، له سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵاواردنی ئاشكرای جنسی، به جۆرێك كه ژن وه‌كوو نیوه‌ی ئینسان ناوی لێبراوه، بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی توندوتیژی و هه‌ڵاواردن له دژی ژنان. به‌رزبوونه‌وه‌ی بێكاری و هه‌ژاری له پاڵ چوونه‌سه‌رەوه‌ی ڕێژه‌ی ئێعتیاد، تاوانباری و بێ ماڵ و حاڵی له نێو ژنان وه‌كوو پیاوان یه‌كێك له زیانه ئاشكراكانی كۆمه‌ڵایه‌تییه له ئێران. هاتنه خواره‌وه‌ی ته‌مه‌نی له‌شفرۆشی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشی پێوه‌ندی دار به نزیكایه‌تی له‌وانه ئیدز و په‌نا بردنی زۆرتر بۆ له‌شفرۆشی، ئاستی زیان به‌ركه‌وتنی جەستەیی و ڕۆحی و فیكری ژنانی بردووه‌ته سه‌ره‌وه.
ڕاستیەكه ئه‌وه‌یه كه ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی هیچ كات نه‌یتوانیوه پێگه و ڕه‌ۆشی ژنان و پیاوان له كۆمه‌ڵگا به‌و جۆره‌ی كه ده‌یانهه‌وێت بۆیان پێك بهێنێت.
كۆمه‌ڵگای زیندوو و له حاڵی ئاڵوگۆڕی ئێران، هیچكات ته‌سلیمی پیلان، سیاست و باوه‌ۆڕەكانی شێوه تاڵبان و شێوه داعشی حاكم له سه‌ر ئێران نه‌بوون و كێشمه‌كێشی سیاسی، مه‌ده‌نی و شه‌ڕی كلتووری نێوان كۆنه‌په‌ره‌ستان، پیاوسالاران، فه‌قێه سالاران، دیكتاتوران و سه‌ركووتگه‌ران له لایه‌ك و نوێخوازان، ڕووناكبیران، شادیخوازان، ئازادیخوازان، مافخوازان و عه‌داڵه‌ت خوازانی كۆمه‌ڵگا له لایه‌كی دیكه، له سه‌رانسه‌ری چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا درێژه‌ی هه‌بووه و ژنانی وشیار و ئازادیخواز به شێوازی جۆراوجۆری ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین ڕۆڵی خه‌باتكارانه‌ی خۆیان له به‌رانبه‌ر ئه‌م شه‌ڕه كلتوری، مه‌ده‌نی و سیاسییە گێڕاوه.
ژنانی شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازی ئێران له به‌رانبه‌ر ته‌واوی فریوكاری و فێڵی كۆنه‌په‌ره‌ستانه و خورافی، درۆ و گه‌نده‌ڵیی كۆماری ئیسلامی سه‌به‌رزانه وه‌ستاون و سوورن له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ته‌نیا له ڕێگه‌ی ڕووخاندنی ئه‌م ڕژیمه كۆنه‌په‌ره‌سته‌وە ده‌توانن پارێزگاری له كه‌رامه‌تی ئینسانی خۆیان بكه‌ن.