کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

دەستی کۆماری ئیسلامی لەسەر بنەماڵەی تێکۆشەران کورت بکرێتەوە.

  لەم رۆژانەی دواییدا ڕژیمی کۆماری ئیسلامی چەند نمونەی دیکەی لە شێوازی ڕیسوا بووی خۆی بۆ وەرگرتنی ئیعتیڕافی بەزۆری و ئیجباری لە زیندانەکاندا بە کردەوە دەرهێنا. داستان سەرایی سەبارەتە بە دو چالاکی فەڕانسەوەی بواری خەباتی کرێکاران و مامۆستایان و بڵاوکردنەوەی دانپێدانانی تەلەویزۆنی، دانپێدانانەکەیان ئەوەندە بێ نرخ و تێکراری بوو، تەنانەت هیچ شتێک بێجگە لە لاوازی و داماوی دامودەزگا ئیتلاعاتی و ئەمنیەتیەکان شتێکی تری دەرنەخست.

  بەڵام لە پاڵ ئەم شانۆگەریە گاڵتەجاڕانەیەدا شێوازێکی داماوانەی تریشی ئیجرا کرد. ئەویش چوون بۆ جەستەی بنەماڵانەی ئەو تێکۆشەرانە بوو کە جەگەر گۆشەکانیان لەدەست دابوو. فەلاکەت و داماوی ڕژیم گەیشتۆتە ئاستێک کە لەکۆڵ ئەم بنەماڵە دڵسوتاوانەش نابێتەوە و کەسوکاریان دەخاتە زیندان و وادار بە دانپێدانانی زۆرەملێ دەکات.

  لە ماوەی سێ حەفتەی ڕابردودا چەند جار بینیومانە کە ئەشکەنجەگەران و بازجوەکانی ئیتلاعات ئەندامانی دڵسوتاوی ئەم بنەماڵانەیان لەسەر کورسی ئیتیهام داناوە و بازجوەکان- هەواڵنێرانی سەداوسیما ئیعتیڕافی بە زۆرییان لێوەرگرتون. بە خۆشیەوە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا بنەماڵەی تێکۆشەران لە بەرانبەر گوشاری دەزگا ئەمنیەتیەکانی ڕژیمدا خۆڕاگریان کردوە و سیاسەتی گوشار و زۆروێژی کاربەدەستانی ئەمنیەتی و قەزایی حکومەتیان مەحکوم و ڕیسوا کردوە.

  حاکمانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕیسوا ترین ئینسان کوژانی سەدەی بیست ویەکن. لە زیندانەکاندا نەیارانی خۆیان دەکوژن و بە گوشار بۆسەر بنەماڵە جەگەر سوتاوەکانیان ناچار بە ئیتیڕافی ئیجبارییان دەکەن و دانپێدانانی تەلەویزیۆنیان لێوەردەگرن. ناوەرۆک و تێمی سەرەکی گشت ئەم دانپێنانی ئیجبارییەی بنەماڵە داغدارەکان وەک یەکە.” منداڵەکانمان پێشینەی خۆکوژی، کێشەی دڵ، گرفتی دەروونی و هەبوە و شتی تری لەم چەشنەیە.”

  ڕژیمی ئیسلامی دەرسی سەرکوت و جەنایەتی لە مەکتەبی جەنایەتکارانی ناسراوی ئەم سەدەی دوایی بە باشی وەرگرتوە. کەم نەبوون ئەو دیکتاتپڕانەی کە نەیارە سیاسیەکانیان بە ڕەوانی، سیخوڕ و نەخۆش دەناساند تا بە کۆمەڵگا بڵێن گۆیا هیچ کەسێکی ساغ و سەلیم و ئاقڵ نەیاری ئەم ستەمکاریەی ئەوان نییە. هەڵبەت سەرئەنجام بە شێوەیەکی سەر شۆڕانە فڕێدراونەتە زبڵدانی مێژوەوە.

  حکومەتی ئیسلامی و حاکمانی جەنایەتکاری لە زومڕەی گەندەڵترین، درۆزن ترین سیستمە سیاسیەکان و ستەمکارانی دنیان. حکوموتی منداڵ کوژ، لەم ماوەیەدا بە دەیان منداڵ و تازە لاوی لە زیندانەکان و لەسەر شەقامەکان کوشتوە و ئێستاش بێ ئابڕوانە گیانبەختکردوان بە نەخۆشی درۆینەی دەروونی دەناسێنێت. جەنایەتکاران پێیان لەوەش زیاتر ڕاکێشاوە و هەڕەشە لە بنەماڵەی گیانبەختکردوان دەکەن و زیندان و ئەشکەنجەیان ئەدەن تا سیناریۆی نەخۆشئاسای کاربەدەستانی ئەمنیەتی سەبارەت بە هۆکارەکانی مەرگی ئازیزانیان باس بکەن.

  خەڵکی ژێر و وشیار لەگەڵ دانپێدانانی بەزۆری و ناچاری ڕژیم لە زیندانەکاندا ئاشنان و بۆ کاربەدەستانی حکومەتی و قسە درۆینەکانیان هیچ بایەخێک دانانێن. ئەرکی هەر ئینسانێکی شەریف و ئازادی خوازە تا جەناتەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیدانە و مەحکوم بکات و ببێتە پشتیوانی بنەماڵەی گیانبەختکردوان.