دوشنبه, دسامبر 6, 2021
کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

دەستی ئەردۆغان خۆش بێ، یان ڕووی دیپڵۆماسی دەوڵەتەكان ڕەش بێ؟

عەزیز ماملێ


دوێنێ، تەیب ڕەجەب ئەردۆغان لە میتینگێك دا ڕایگەیاند كەئەمر”  بە وەزیری دەرەوەی توركیا دەكا كە باڵوێزخانەكانی دە دەوڵەوتی ڕۆژئاوا بۆیان نیە لە توركیە بمێێننەوە،  بە واتایایەكی دیكە  لە توركیا دەریان بكا.
پێشتر سەرۆكایەتی دە وڵاتی : فەرانسە، ئاڵمان، وڵاتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا، هولەند،دانمارك، كانادا، نۆروێژ، سوێد، فەنلاند و نیۆزلاند بە تێگڕایی داوای بەردانی عوسمان كاوالا یان كردبوو كە لە ساڵی ٢٠١٦ وە بە تاوانیتێكەڵ بوون لە كودتازیندانی كراوە. ئە و تاجرە میلیاردێرە لە ساڵی ٢٠١٣ بە هۆی پشتگری لە بزووتنەوەی ناڕەزامەندیپارك گزیدەستگیر كرابوو بەڵام بە حوكمی دادگا ئازادكرا بوو  و سەرلەنوێ گرتیانەوە.
لە دە دەوڵەتەكەی ناوبراو، حەوتیان ئەندامی ناتۆن، شەشیان لە یەكیەتی ئورووپادان و پێنج لە وانە هاوبەشی سەرەكی و هەرەگرنگی پەیوەندی بازرگانی لە گەل توركیان.
ئەوەی كە لێرەدا باڵكێشە هەڵوێستی ئەردۆغان نیە، زیاتر هەڵس و كەوتی دەولەتانی ڕۆژائاوایی و سەرمایەداری دەگرێتەوەداواكارییەكی لەو چەشنە لە لایەن دە وڵاتی ڕۆژئاوایی لە خۆیدا لایەنی ئەرینی تێدایە لە بەر ئەوە كە داوای چاوەدێری كردنی مافەكانی ئینسانێكی بێ تاوان دەكات ، ئەو بەڕێزەش لە لایەن دادگای ئورووپایی بۆ مافی مرۆڤ داوای بەربوونی كرابوو حەقی خۆیەتی لە پاڵپشتی هەموولایەنێك بۆ ڕزگاری كەڵك وەربگرێت،
بەڵام   :
بە هەموو مەنتیق و پێوانەیەك، ئەگەر داوای ئازادكردنی تاك و كەس و كەسایەتییەك كرابا لە توركیا، بەڕیز سەلاحەددین دەمیرتاش زیاتر لە گشت كەسێك ماف و مەشڕووعییەت و ئەولەوییەتی بوو بۆ ڕزگاربوون لە ژێر حەبس و دوورخستنەوە :
–          
ئەو بەڕێزە لە كاتی دەستگیركردن دا سەرۆكایەتی سێهەمین حیزبی سیاسی توركیا و یەكەمین نوێنەرایەتی كۆمەڵگای مەدەنی باكووری كوردستانی بە دەستەوە بوو، هەشتا نوێنەریان لە پارلمان هەبوو، ئەندامەكانیان لە بەر خۆشەویستی و متمانەی گەل بۆ پڕانی شارەوانی شارو باژاڕەكانی كوردستان هەڵبژاردرابوون،
–          
بەڕیز دەمیرتاش كەسایەتییەكی لاییك، پلورالیست، ئازادیخواز، ئاشتیخواز، یەكسانیخواز و جێگەی متمانە و خۆشەویستی بوو لە ناو تەواوی كۆڕ و كۆمەڵە دیموكراتی و پێشكەوتنخوازەكانی توركیا،
–          
دووجار لە لایەن دادگای ئورووپایی مافی مرۆڤ داوای ئازادكردنی كرابوو، ئەو داواكارییەش لەسەر بنەمای ڕەخنە گرتن لە شێوازی بەڕێوەبردنی دادوەری و هەروەها بێگوناهی بەڕێز دەمیرتاش ئامادەكرابوو،
كە چی تەنیا بۆ جارێكیش بەرپرسێكی وڵاتێكی ئورووپایی زەحمەتی ئەوەی بە خۆ نەدا كە باسێك لە وە بكا كە چۆن ڕێبەرێكی كارامە و كاریزماتیك وەك سلاحەددین دەمیرتاش، مافناس و پارێزەر، خۆش ناو و خۆش ڕەفتار و نوێنەری شارێكی گەورەی كوردستانێكی ستەم لێكراو وەك ئامێد لە پارلمانی توركیە، دەبێ  بە سەد و هەشتاسال ئیدانە بكرێت؟ كەس نەبوو لەسەر ئەو ناڕەواییەی دەزگای دادوەری سەر بە ئەردوغان وەجواب بێت !!!
بۆ بەربەرەكانی لە گەڵ پوتین و ڕووسیا، تەواوی میدیاكانی ئورووپا و ئەمریكا، هەواڵه كانی پلەی یەكەم و لاپەڕەكانی یەكەمی چاپەمەنیەكانیان تەرخان كرد بۆ ڕەوشی تەندروستی ئالیكسی ناوالنی لەسەردەمی سەفەری بۆ ئالمان لە پاشدەرماندا وكردنەكەیو هەروەها لە كاتی گەڕانەوەی بۆ ڕووسیا، میدیاكانی ئورووپایی بە تایبەت لە فەرانسە لانی كەم بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ گوێی خەڵكیان ئاخنی لەسەر ئەو بەرهەڵستكارەی پووتین كە بێگومان كەوتۆتە بەر پەلاماری دام و دەزگای پۆلیس و دەزگا ئەمنیەكانی ڕووسیەلە چەند ڕۆژی دواییش دیتمان كە خەڵاتی ساخارۆفیشیان پێ بەخشی !!!
كەسیش هەتا ئێستا بەڕێز سەلاحەددین دەمیرتاشی بۆ خەڵاتی نۆبێل نامزەد نەكردووە ئەگەرچی هەموو مەرجەكانی دەستەبەرە  و لێوەشاوەیی تەواوی هەیە بۆ گەیشتن بەو خەڵاتە، بە داخەوە كوردیش چ هەنگاوێكی هەڵنەهێناوەتەوە لەو ڕێوارەدا .
بەڵام بۆچی هیچیان بۆ سەرۆكی هادپ و نوێنەری پارلمان و خۆشەویستی خەڵك كە زوڵمی سیاسی، نەتەوەیی و حقوقی لێدەكرێت نەگوت و نەكرد؟
بەرسیوی ئەو پرسیارە تەنیا لە هیچ و پووچی و بێ هەستی و بێوەفایی دەوڵەتانی ئورووپا و ئەمریكا و باقی وڵاتە سەرمایەداریەكان بە پەرەنسیپە ئینسانیەكان، بە بەها دیموكراتیەكان و بە بێ ڕێزی بە واژۆكانی خۆیان لە ژێر پەیماننامەكان و ڕیككەوتننامەكان لە بواری مافی مرۆڤ و ئازادیە دیموكراتییەكان دا دەبینینەوە.
دەوڵەتانی ڕۆژئاوا لە نێوان ئەردوغان و مافی مرۆڤ، سەرۆك كۆماری دەوڵەتێكی داگیركەر، هاندەر و پاڵنەری فاشیزم و هەروەها  جیهادیستەكانیان هەڵبژاردووە، بە دەیان هەزار ئینسانی ئازادیخوازی تورك و كورد لە گرتووخانەكانی توركیان و لە دۆخێكی  زۆر خراپ دا ژیان تێپەڕ دەكەن، ڕێپەری پارتی كرێكارانی كوردستان زۆر بەڕێز عەبدوللا ئۆجالان نزیك دووساڵە لە مافی چاو پێكەوتن لە گەڵ بنەماڵەی خۆی و پارێزەرانی بێ بەش كراوە، لە ژێر ئەشكەنجەی ڕووحێ و ڕەوانی دایە، كەسیش  لە دەولەتەكان و میدیاكانی ئورووپایی متتەقی لێنایە !!!
ئەردۆغان و خامنەیی بە چاكی سەرۆكانی ئەو دەوڵەتانە و سیاسەتەكانیان و هەڵس و كەوتە شاراوە و نە شاراوەكانیان  دەناسن و باش دەزانن كە ئەوانە لە هەمبەر هەر چەشنەبێ ڕیزییەك و هەر قسەیەكی سووك و هەڵوێستی نالەبار بێ دەنگ دەمێننەوە و هیچ جوابێكی پێویست نادەنەوە و ئەوەی بۆ ئەوانە گرنگە درێژەپێدانی پەیوەندییە كانی ئابووری و ماڵییە. مانگێك بەر لە ئێستا لە  بەرنامەیەكی تەلەویزیۆنی هاوبەشی فەرانسەئاڵمان : ARTEبە دوور و درێژی باس لە گەندەڵیی هەندێك لە نوێنەرانی  بەشدار لە شووڕای ئورووپا و تەنانەت پارلمانی ئورووپا كرا كە تاچ ڕادەیەك كەوتبوونە بەر خۆ بەدەستەوەدان بە نوێنەرانی سەرۆكی ئازەربایجان كە دوومیلیارد و نیو دۆڵاری تەرخان كردووە بۆ لۆبی گەری بە مەبەستی كپ كردنی ڕۆژنامەوانانی سەربەخۆی ئەو وڵاتە، دیارە بەختەوەرانە بۆۆنی سیستەمێكی سەربەخۆ و بە دەسەڵاتی دادەوەری لە ئورووپا  ستاتوی ئەو پارلمانتارە گەندەڵانەیان هەڵوەشاندەوە و ئیدانەش كران. بەڵام سیستەمی سیاسی و كارگێڕی وڵاتانی ئورووپایی بەرامبەر بە دیكتاتۆرێكی فاشیست وەك ئەردۆگان بێ دەنگ و بێ هێزە، هیچیان لە بەرامبەر دەست درێژیەكانی دەوڵەتی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان، بۆ داگیركاری  عەفرین كە بە چرای سەوزی ڕووسیا و ئەمریكا گەیشتە ئەنجام هەڵوێستیان نەگرت، لەسەر هێرشی جیهادیستەكان و ئەرتەشی توركیە كە گەیشتە ڕادەی پاكتاوی نژادی خۆیان گێل كرد، هیچیان لە پاش ڕیفراندۆمی باشووری كورستان لە ٢٠١٧  لە سەر دەست درێژی ئەرتەشی عیراق و حەشدی شەعبی بۆ سەر كەركووك نەهاتنە دەنگ!!! ماوەی شەش مانگە ئەرتەشی تورك لە ئاسمان و زەوی هێرش دەكاتە سەر باشووری كوردستان و گوندەكان و شارەكان وێراندەكا و بە گوێرەی بەرپرسانی پلەی سەرەوەی پارتی كرێكارانی كوردستان وەك زۆر بەڕێز موراد كارایلان، تەنانەت بە بۆمبی كیمیاوی ناوچەكان و گریلاكان بۆمباران دەكەن بەڵام نەك هەردەوڵەتەكان بەڵكوو میدیاكانیش بە پەیڕەوی لە دەوڵەتەكانیان وزەیان لێ نایە!!!
پاتریس فرانشێسكی نووسەرێكی بە هەست و بە پرەنسیپ و رێئالیستی فەرانسەوییە كە زۆر جاران سەفەری ڕۆژئاوای كوردستانی كردووە و چەند وتار و كتێبیشی لەسەر نووسیوە . لە دوایین وتاری كە لە ڕۆژنامەی لۆمۆند، ڕیكەوتی ٢٣ ی مانگی ئۆكتۆبر دا بڵاو بۆتەوە بە دڵهێشاوی لە بێ دەنگی  ئورووپا و هەموو وڵاتانی سەرمایەداری لە هەمبەر كوردەكانی ڕۆژئاوا دەدوێ :
هیچ وڵاتێك زەخت ناخاتە سەر ئەردۆغان  بۆ ئەوە كە سنوورداری بكا و بەو شێوەیە هێرش نەكاتە سەر خەڵكی مەدەنی . بەڵام بۆچی پێمان سەیر بێت؟ چ شتێك ڕوویدا لە ساڵی ٢٠٢٠ ، لە پاش لێكۆڵینەوەكانی پشت بەستوو بە بەڵگەكان، ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بە فەرمی توركیا و جیهادیستەكانی پەیڕەوی خۆی  ئیدانە كرد بۆ پاكتاوی نژادی لە عەفرین كە لە ساڵی ٢٠١٨ وە بە دەست درێژی كردن بۆ سەر تەواوی یاساكانی ناو نەتەوەیی، داگیری كردووە؟ یەک لاپەڕەی ڕۆژنامەكان و دوایی هیچ .
چ شتێك قەوما  ماوەیەك پاشان، كاتێك  هەر ئەو  ڕێكخراوە ی نەتەوە یەكگرتووەكان جارێكی دیكە بە فەرمی، ئیسلامیستەكانی  داعش یان دەولەتی ئیسلامی یانكە لە لایەن توركیا پشثگرییان لێ دەكرێت، هەركات بیهەوێت–  بە تاوانی ژێنۆسیدی ئیزەدییەكان لە ساڵی ٢٠١٤ ئیدانە كرد؟ یەك لاپەڕە لە ناو ڕۆژنامەكان و ئیتر هیچ .
چۆن بە لامانەوە سەیر بێت ئەگەر دەبینین ئەردۆغان خەریكە باڵ دەگرێ و بە هۆی خۆگێل كردنەكانی ئێمە هاندەدرێ بۆ ئەوە كە دیسانیش زیادەڕەوی بكات؟وادیارە ئەو وتارە بەر لە ئالۆزیی و قەیرانی دیپلۆماتیك لە نێوان توركیا و دە دەوڵەتەكە نووسراوە .
لە خۆ ڕا نیە كە ئەردۆغان ڕێگا بە خۆی دەدا هەرچی دێتە سەر زمانی ئاراستەی لایەنەكانی ئەمریكایی و ئورووپایی بكات،  باش تێگەیشتووە كە لەوەش خراپتر بڵی هەر بۆی دەچێتە سەر و  هاو پەیمانە ئورووپاییەكان بە سەرشۆڕێش بێ هەر دەگەڕێنەوە لای.
لەگەڵ پوتین ناتوانێ ئەو هەڵس و كەوتەی بێت.
ئەردۆغان لە لیدوانە كانی باس لەوە دەكا كە ئەو دە دەوڵەتانە نابێ بۆ كاروباری ناوخۆی توركیا بڕیاربدەن و ئەشی خۆ لە دەست تێوەردان لە كارو باری دەوڵەتی توركیە بپارێزن، ئەگەر لە كاتی داگیر كردنی عەفرین، گردەسپی و سەرێكانی و هەروەها داگیركردن و ناردنی هێزی سەربازی بۆ سەر خاكی هەریمی كوردستان ئەو دە دەوڵەتەی بەرچاو بەقەد ئەو ناڕەزایەتییەی كە لە مەلەفی عوسمان كاوالا ئاراستەیان كردووە دەنگی ناڕەزاتەتیان بەرز كردباوە پێشهاتەكان رەوتێكی دیكەیان دەبوو، بەڵام كەس هەڵوێستی نەگرت سەبارەت بە دەست درێژی ئەردۆغان و جیهادیستەكان بۆ سەر نەتەوەی كورد و بۆ سەر خاكی كوردستان، بە بڕوای ئەو دەوڵەتە بە قسە دیموكراتانە نە نەتەوەیەك هەیە بە ناوی كورد، نە خاكێك هەیە وەك جوغرافیای كوردستان و نە كێشەیەك هەیە وەك پرسی كورد، وادیارە بۆ ئەو دەوڵەتانە دۆسیەی تاقە كەسێك لە چارەنووسی نەتەوەیەك گەورە وگرنگترە !!! ئەوەش دیموكراسی ڕۆژئاوایی.
لایەنی ناوەكی ئەو قەیرانەی كە ئەوڕۆ ئەردۆغان تێی كەوتووە دە گەڕێتەوە بۆ سەر سیاسەتەكانی ناوخۆیی بە تایبەت لە ڕووی ئابووری كە دەكرێ بڵیین مایەپووچە و ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ زیاتر تێێ دە گیرسێت، سەرۆك كۆماری توركیا ترسی لێ نیشتووە كە لە لە هەڵبژاردنەكانی ٢٠٢٣ هەڵنەبژێردرێتەوە و بە پێێ هەموو ڕاپرسیەكان تەنیا ٣٠ لە سەدی خەڵك دەنگی بۆ دەدەن و ئەوەش دە گەڕێتەوە سەر سیاسەتە شكست خورداووەكانی ناوخۆیی و دەرەكی بە تایبەت لە ئاستی گرانی و بێكاری و داكشانی نرخی لیری توركی بەرامبەر دۆڵار  و هەوەها هاتنەخوارەوەی پلەی داهاتی تاك لە وڵات  :
پارەی تورك لە ساڵی ٢٠١١ بە ١،٨٦ دۆڵار بەراوەرد دەكرا، ئەوڕۆ گەیشتۆتە ٩،٧٣ و لە وانەیە ئە و گرژییە دیپلۆماتیكانە بێت بە هۆێ دابەزینی زیاتر . گرانی گەیشتۆتە ڕادەی ١٩،٥ لە سەد كە دردەخات توركیا یەکێكە لە گرانترین وڵاتانی جیهان . بەرهەمی ناپاڵێوراوی توركیە لە ساڵی ٢٠٢٠ بۆ ٨٦١٠ دۆڵار داكشا لە حاڵەتێكدا لە ساڵی ٢٠١٣ گەیشثبووە سەر ١٢٤٨٩ دۆڵار .
ئەردۆغان چ لە ناوخۆ و چ لە ناوچە و چ لە ئاستی ناونەتەوەیی پردەكانی پشت سەری ڕووخاندووە و لە هەموو بوارێك مایە پووچ و داماوە و هێچ دەرەتانێكی نەماوە و گومانی تێدانیە كە لە ڕووی سیاسی وەك فاشیستێك چاوی لێدەكرێ و لە ڕووی ئابووری وەك ئاش بەتاڵ و لە سەر دیپلۆماسی وەك دۆڕاو.
25/10/2021

بابەتی پەیوەندیدار

مارکسیسزم و ئیکۆ سۆسیالیزم

rezan

لووت شکاندن

rezan

ڕاپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی ساڵانەی تەشکیلانی ئاڵمانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

rezan

تیرۆرەکانی تورکییە و ئێران لە هەرێمی کوردستان درێژەی هەیە!

rezan

چی لێ بڵێم، چۆن باسی کەم؟!!!

rezan

ئاخیزی خوزستان موژدەی ڕاپەرینی گەورەتری لەناخایە

rezan