کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستگیرکردنی ٩ کەس لەلایەن ڕژیمه‌وه‌ لە ئیسفەهان

دەستگیرکردنی ٩ کەس لەلایەن ڕژیمه‌وه‌ لە ئیسفەهان 3

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی پووشپەڕ، ٩ هاووڵاتی له‌ ئیسفه‌هان له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ حكوومه‌تیه‌كانه‌وه‌ دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعلاتی سپای پاسداران گوازرانه‌وه‌.

ئاژانسی هەواڵنێری “هێرانا” ناسنامەی ئەو حەوت دەستبەسەرکراوەی بەم شێوە ڕاگەیاندووه‌: “مینا ندایی”، “ڕۆزبە دانا”، “مەرجان بەشتام”، “هودا سادقی”، “سەما عەمووشاهی”، “مێهشاد کشانی”، “محەممەدڕەزا قوتبیزادە”، “عیرفان و ئەمیر سالاری”. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هیچ زانیارییەک لەسەر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و ٩ هاووڵاتیانه‌ له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.