کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

  دەستکەوتەکانی سەد رۆژەی شۆڕش

Untitled1ss

  شۆڕشی ئازادی خوازانە، بەرابەری تەڵەب و دادپەروەرانەی خەڵکی ئێران چۆتە نێو چوارەمین مانگەوە. ئامارەکان باس لەوە دەکەن کە ١٦١ شار لەماوەی زیاتر لە سێ مانگی ڕابردودا گۆڕەپانی ناڕەزایەتی بوون و بە گشتی نزیکەی ١٢٠٠ کۆبوونەوەی شاری و زانکۆییش بەڕێوەچووە. شۆڕش لەم ماوەیەدا گەلێک دەستکەوتی گەورەی بووە کە لێرەدا ئاماژە بە هێندیکیان دەکەین:

  سیاسی و ناڕازی بوونی بەرین و کۆمەڵایەتی توێژێک کە خوازیاری ڕوخانی کۆماری ئیسلامیە و هەوڵدان بۆ بەکردەوە دەرهێنانی یەکێک لە گرنگ ترین دەستکەوتەکانیەتی. لەپاڵ ئەوەدا دەبێ ئاماژە بە دروست بوونی هاوسەنگیەک بکرێت کە لەسەر بەستەر و بەستێنی ئەودا، ئازادی پۆشین بە کردەوە بە سەر ڕژیمدا سەپاوە.

  کرێکاران لەم هاوسەنگی هێزە لە مانگرتنەکانیاندا كەڵكیان وەرگرتوە و لە ئاکسیۆنەکانی مانگرتن و کۆبوونەوەی خۆیاندا داخوازی هێرشبەرانە تریان تەرح کردوە و دەستکەوتیان بەدەست هێناوە. هەڵوەشانەوەی بەکردەوەی گەشتی هەوسار پچڕاو، جەنایەتکار و بەدنێوی ئیڕشاد لە ناخی ئەوەدا بۆتە بابەتێکی واقعی. شانۆی ئاڕه‌زایەتی بێوێنەی شۆڕشگێڕان لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ وەحشیگەری سەدە نێوەڕاستیەکانی ڕژیم لە سەرشەقامەکان و لە زیندانەکاندا دەرخەری ئەم هاوسەنگی هێزە تازەیە. هەر لەم ماوەیەدا وەحدەت و هاوپشتیەکی، بەشێوەی مێێژوویی، بێ وێنە لە نێوان نەتەوە و چین و توێژە جۆراوجۆرەکان لە شار و ناوچەکاندا بەدیهات و رۆژ لەگەڵ رۆژیش پتەو تر بوو. پوچەڵ کردنەوەی ئەو  تاکتیکانەی بۆ دروست کردنی جیایی و دووبەرکی نانەوە لە لایەن سەرکەتگەرانەوە گیرابوونە بەر لە پتەوتر کردنی ئەم یەکگرتوییەدا دەوری کاریگەری هەبوو.

دەستکەوتی گرنگ ئەوەیە کە خوێندکارانی پێشڕەو ناڕەزایەتیان لەسەر پێویستی هاوپشتی زیاتر لە نێوان خۆیان و کرێکاران و کۆمەڵ لە دروشمەکانیاندا پیشاندا. کچان و کوڕانی ناڕازی و شۆڕشگێڕ لە چەند مانگی ڕابردودا گەلێک تاکتیکی ڕوو بە کامڵ بوونیان گرتۆتەبەر کە بوو بە هۆی ماندووبوونی هێزە سەرکوتگەرەکان. بەرەورووبوونەوە لەگەڵ سەرکوتگەران لە سەرشەقام و گەڕەکەکان و دەربڕینی ناڕەزایەتی بە شەو و ڕۆژ لە زومڕەی ئەو تاکتیکانە بوون. نمونەی بەرچاو لەم بوارەدا، لە بەیانیەیەکدا لەژێر ناوی” منداڵی کرێکارانین، لەگەڵیانین” داوایان لە چین و توێژە جۆراوجۆرەکان کرد لە رۆژی خوێندکار دەست بکەن بە کۆبوونەوە و دەربڕینی ناڕەزایەتی.

لەو دەستکەوتانەی کە دەکرێت ئاماژەیان پێبکرێت هێنانە مەیدانی بەملیۆن کەس لەو ٦ ملیۆن کۆچبەرە ئێڕانیانی و بەشێک لە هێزە پێشکەوتن خوازەکانی ئەو وڵاتانە، پشتیوانی بێ وێنەی سیاسەتمەداران، هونەرمەندان، وەرزشوانان و کەسانی تر بووە لە نێوخۆ و لە دەرەوەی وڵات لە لایەن شۆڕشەوە. شۆڕشی ئێران بوو بەهۆی پەڕاوێز کەوتنی نێونەتەوەیی کۆماری ئیسلامی کە وێنەکەی تەنیا دەکرێت لە ئەفریقای باشور ببینین لە دەیەی ٨٠ ی زاینیدا. گەمارۆی بەرین و دەرکرانی کۆماری ئیسلامی لە کۆمیسۆنی پێگەی ژنی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بەرهەمی ئەم پەڕاوێز کەوتنە بوو.

لەنێو دەستکەوتەکاندا دەبێ لەسەر خۆڕێکخستن و هەوڵدان بۆ دەروست کردنی هاوپشتی لەنێوان ڕێبەریی و جەماوەری خەڵکی ناڕازیدا جەختی تایبەت بکرێتەوە. لەو ماوەیەدا لاوانی کچ و کوڕی شۆڕشگێڕ لەنێو گەڕەک و زانکۆکاندا سازماندەر و لە هێندێک حاڵەتدا تەشکیلاتی خۆیان لەیەکتر نزیک کردۆتەوە و بانگەوازی هاوبەشیان بڵاو کردوە.

دوای ئەوانە دەبێ ئاماژە بە نموونەی درەوشاوەی بانگەوازی گۆروپە پزیشکی و پەرستارە ئازادی خوازەکان بکرێت، و بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە وترا شۆڕشگێڕان بەرەو ئەوە دەچن تا یەکێک لە خاڵە لاوازەکانی ئەم شۆڕشە چارەسەر بکەن، کە ئەویش سازماندانی لاواز و ڕێىەریی ناوچەیی و پڕژوبڵاوە. بەدی هێنانی ڕێکخراوگەلی بەهێز، سەربەخۆ و تایبەت بە ژیانی کرێکاران و زەحمەتکێشان و ڕێبەریەکی جێی پەسندی جەماوەری خەڵک تەنیا لە ناخی ئەم شۆڕشەدا پێکدێت و تۆماری تەمەنی کۆماری ئیسلامی تێکەوە دەپێچێ.