کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دەستپێکی وتووێژەکانی بووژاندنەوەی بەرجام لە وییەن

آغاز مذاکرات احیای برجام در وین

کاربەدەستانی یەکیەتیی ئۆرووپا ڕایانگەیاند کە وتووێژەکانی بووژاندنەوەی بەرجام بە بەشداریی واژۆکارانی ئەم ڕێکەوتنە لە وییەن لە ڕۆژی دووشەممە ٨ی مانگی سەرماوەزەوە دەستپێکردووەتەوە.

پاش وەستانی پتر لە پێنج مانگ، قۆناغی حەوتەمی وتووێژەکانی بووژاندنەوەی ڕێکەوتننامەی بەرجام لەگەڵ ئێران ڕۆژی دووشەممە بە بەشداریی ئەندامانی گرووپی ٤ کۆ ١ و یەکیەتیی ئۆرووپا و هەروەها هەیئەتێک لە ئێران بە سەرۆکایەتیی عەلی باقری کەنی، جێگری وەزیری دەرەوە لە شاری وییەن دەستیپێکرد. ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٨ لە سەردەمی سەرۆک کۆماری دۆناڵد ترامپدا بە شێوەی یەک لایەنە لە ڕێکەوتنی بەرجام هاتەدەر و هاوکات گەمارۆی بەرینتری بەسەر ئێراندا سەپاند و پاشان ئێرانیش بەرەبەرە لەم ڕێکەوتنە چووە دەرێ. بە هاتنە سەر کاری جۆو بایدێن لە ئەمریکا دووبارە وتووێژەکانی دەستیان پێکردەوە بەڵام وتووێژەکان لە مانگی جۆزەردانەوە لەگەڵ هاتنە سەر کاری ئیبراهیم ڕەئیسی ڕاگیرابوون.