کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

دەستپێکی دانوستانە ناوەکییەکان لە وییەن

از سرگیری مذاکرات هسته‌ای در وین

دانوستانەکانی بووژاندنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکیی ئێران وێڕای تەئکیدی ئێران لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ٦ی مانگی بەفرانبار دەستی پێکردەوە.

خولی هەشتەمی دانوستانە ناوەکییەکان پاش وەستانێکی پێنج مانگە لە کۆتایی مانگی نوامبردا لە نێوان وڵاتانی ئاڵمان، فەڕانسە، بریتانیا، چین، ئێران و ڕووسییە بۆ جارێکی تر دەستی پێکردەوە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەم دانوستانانەدا بەشێوەی ناڕاستەوخۆ بەشداری دەکات. ئێنریکە مورا، دیپلۆماتی باڵای یەکیەتیی ئۆرووپا کە سەرۆکایەتی دانوستانەکانی وەئەستۆیە پاش دانیشتنی ڕۆژی دووشەممە وتی: چەند بڕیارێکی سیاسیی دژوار هەم لە تاران و هەم لە واشینگتۆن دەرکراوە کە کارەکە یەکجار سەخت دەکاتەوە. هاوکات کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە جۆو بایدێن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڕیاری ئامادەکاریی بۆ ئەگەری شکستی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران داوە.