کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستپێکردنەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی نه‌ساجی “بۆروجێرد”

دەستپێکردنەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی نه‌ساجی بۆروجێرد 2

ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی پووشپەڕ، دوابەدوای جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکانی بەرپرسان سەبارەت بە گەڕانەوەی کرێکارانی دەرکراوی قۆماشی “بۆروجێرد” بۆ سەر کارەکانیان، کرێکارانی ئەو کارگەی بەرهەمهێنانە جارێکی دیکە بۆ ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی کۆبوونەوە.

بە وتەی نوێنەری کرێکارانی ناڕازی، زیاتر لە هەزار کرێکار لەم كارگه‌یه‌دا کار دەکەن، لەو ژمارەیەش نزیکەی 25 کەس کە ته‌مه‌نی 18 بۆ 25 ساڵیان هەیە، ڕێگەیان پێنادرێت بچنە شوێنی کارەکەیان. بەڵام تا ئەم ساتە بەڕێوەبەرایەتی کارگەکە و بەرپرسانی شارەکە وەڵامێکی ڕوونیان بۆ ئەم داواکارییە نەداوەتەوە.  ئەم کرێکارە دەشڵێت: کرێکارانی قوماشی بۆرۆجێرد نیگەرانن لەوەی کە پرۆسەی دەرکردنی کرێکاران بەردەوام بێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەرکردنی کرێکارانی دیکەی گرێبەست دەبینن. هه‌ر به‌ وته‌ی نوینه‌ری كرێكاران ئیستا ده‌بیت به‌ ناره‌زایه‌تی خۆمان به‌ربه‌مه كاره‌ بگرین و خۆازیاری گه‌رانه‌وه‌ی عاوكارانمان بین بۆ سه‌ر كار.