ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌رمانان، هه‌شت هاووڵاتیی له شاره‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شۆێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ١٥ هاووڵاتیی بە ناوەکانی “مێهران ساعدی”، “سیروان حەسەنی”، “محەممەد غەفووری نژاد”، خەڵکی شاری سەقز، “بێهروز گوڵنەما” و “كاوان ره‌زای”، خەڵکی شاری سنە، “سامان خالیدیان”، خەڵکی شاری دیواندەرە، “هاوڕێ خاڕەزم” خەڵکی شاری شنۆ، “كه‌ریم و ره‌حمان قوبادی” خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، “به‌همه‌ن بالۆی” خه‌لكی دێهلۆڕان، “مێهدی فەیزی”، خەڵکی شاری قوروە، و هه‌روها “جه‌مال حسێن پور” له‌گه‌ڵ دوو كوره‌كه‌ی به ناوی “ئه‌حمه‌د و میهدی حسێن پور” لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون. جێگایی ئاماژه‌یه كه هیچ زانیاریك له باره‌ی هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و چه‌ند كه‌سه و شۆینی ڕاگیرانیان له‌به‌رده‌ستدا نیه.