ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی مانگی ڕێبەندان، چالاکێكی کرێکاری خەڵکی سنە بە ناوی “ڕێبوار عەبدوڵڵایی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا و ڕۆژی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوویش له شاری سه‌قز دوو هاووڵاتیی به‌ناوه‌كانی “مێقداد حەسەن نەژاد” تەمەن ٢٧ ساڵ و “زەمانە زێویە” له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هاوكات ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی مانگی ڕێبەندان، هێزە ئەمنییەکان لە شاری بۆکان هاووڵاتییەکیان بە ناوی “هێمن ڕەسووڵ زادە” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
له شاری مه‌ریوانیش بە پێی هەواڵی گه‌ییشتوو لە ڕێكه‌وتی ٣٠ مانگی سه‌رماوه‌زی ئەمساڵەوە، هاووڵاتیەکی خەڵکی ئاوایی “پێلەی” سەر بە شاری مەریوان بە ناوی “کارزان رضایی” تەمه‌ن ٢٨ ساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه هێرش کراوەتە سەر دوكانەكەی و دەستبەسەرکراوە و هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه چاره‌نووسی ناڕوونه. جێگای ئاماژه‌یه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو شه‌پۆلێكی دیكه له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی لاوانی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستی پێكردووه و هه‌تا ئێستا چه‌ندین هاووڵاتی له شاره‌كانی كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.