ڕۆژی دووشەممە ٤ی مانگی ڕێبەندان، هاوڵاتییەک بە ناوی “سیامەند خاڕەزم” خەڵکی گوندی “عەلی ئاوا”ی سەر بە شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بە بێ نیشاندانی بەڵگەی دادوەری ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراو کراوە لەبەردەستدا نییە.