شەوی پێنج شەممە ٢٩ی مانگی ڕەزبەری، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیم دوو هاووڵاتییان به ناوه‌كانی “سه‌لاح عه‌لیزاده” خه‌ڵكی پیرانشار و “دیاكۆ لۆتفی” خه‌ڵكی بۆكان، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كردووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “دیاكۆ لۆتفی” پێشتر ماوەیەک لە باشووری کوردستان ئەندامی یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم بووە و به دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت و دواجار ئازاد ده‌كرێت هه‌روه‌ها هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی پیرانشار له‌به‌ر ده‌ستا نییه.