کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

دەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی مانگی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “کەریم پوورمحەمەد” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و له‌ ڕۆژی دووشەممە ٦ی مانگی بەفرانباریش هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “لۆن”ی سەر بە شاری کامیاران بە ناوی “کیانووش ڕەحمانی” دوای بانگ کران بۆ ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، “کەریم پوورمحەمەد” بەبێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری دەستبەسەر و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەوبارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان “کیانووش ڕەحمانیش” بە هۆی بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی حەیدەر قوربانی لەلاپەڕەی ئینستاگرامی خۆی دەستبەسەر کراوە. جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو دانێشتووی تارانە و چەند ڕۆژ پێش بە مەبەستی سەردان گەڕاوەتەوە بۆ زێدی خۆی.