کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دەستبەسەر کران و ئەشکەنجەی چوار کۆڵبەر لە سنووری بانە و نه‌وسوود

سێ کۆڵبەری لاوی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی “پارسا ئیبراهیمی ١٦ ساڵە، عەبدوڵڵا حەقانی و عەتا محەممەدیڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردان، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووری دراونەتە بەر لێدان و پاشان دەستبەسەر کراون و هه‌روه‌ها له‌ سنووری نه‌وسوودیش كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بایه‌نگان به‌ ناویئه‌كبه‌ر ڕازنه‌هانله‌ لایه‌ن هه‌مان هێزه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ كراوه‌.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز، هێزەکانی هەنگی سنووری ئەو سێ کۆڵبەرەی خه‌ڵكی بانه‌ دوای لێدان و سووکایەتی پێکردنێکی زۆر دەستبەسەر كراون و پاشان بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی شاری بانە گوازراونەتەوە و چارەنووسیان نادیارە.

بابەتی پەیوەندیدار

برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ لە سنووری نەوسوود

komalah

ناڕەزایەتی دانیشتووانی شاری ئێلام بەهۆی کۆ نەکردنەوەی پاشماوە پزیشکییەکان

komalah

ژێر ئاو کەوتنی زەوی ژمارەیەک لە کەشاوەرزانی شاری پیرانشار

komalah

دەستبەسەرکرانی سێ کەس لە شاری میاندواو

komalah

زیندانی کردنی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە

komalah

مانگرتنی كارمه‌ندانی موخابه‌راتی شاری ئیلام

komalah