بهپێی ئاماری بڵاوكراوهی ڕێكخراوێكی مافی مرۆڤی كوردستان بهناوی ههنگاو، لانیکەم ٣٦ چالاکی ژن لە ڕۆژههڵاتی كوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ٩ چالاکی ژن لە پارێزگای کرماشان، ١٤ چالاکی ژن لە پارێزگای سنە، ١١ چالاکی ژن لە پارێزگای ورمێ و ٢ چالاکی ژنیش لە پارێزگای ئیلام دەستبەسەر کراون. هەروەها ژنێکی خەڵکی باکووری کوردستانیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. لە کۆی ئەو ٣٦ ژنەی کە دەستبەسەر کراون ٢٨ کەسیان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، ٦ کەسیان بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و ٢ کەسیان بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.