ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی مانگی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناوی “محەممەد سدیق عەزیزی” تەمەن ١٩ ساڵ، لە کاتی ئەنجام دانی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی لە یەکێک لە بنکەکانی ئەرتەش لەلایەن هێزەکانی پاراستنی زانیاری ئەو هێزە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی “عەزیزی”، “محەممەد” ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی مانگی گەلاوێژ لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە کردووە و ڕایگهیاندووه: «بە هۆی چوونە دەرەوەی باوکم لە وڵات و هەروەها ئەندامەتی خوشکەکەم لە حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت بڕیاری دوو مانگ دەستبەسەرکرانی کاتیم بۆ دەرچووە و هەر بەو هۆیەشەوە دەستبەسەر کراوم. جێگای ئاماژەیە “لوقمان عەزیزی “باوکی “محەممەد” پێشتر بە تۆمەتی ئەنجام دانی چالاکی سیاسی دەستبەسەر کرابوو و لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لەژێر گوشاری هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بە ناچاری زێدی خۆی بەجێهێشت و ئێستا لە یەکێک لە وڵاتانی ئەورووپا نیشتەجێیە.