کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات

Bazdasht2

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی مانگی ڕێبەندان، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی “ڕەحیم عەلیزادە” خەڵکی “قروچاوە”، “ڕەحمان قادری” و “محەممەد قادر-پوور” خەڵکی گوندی “پەسوێ” سەر بە شاری پیرانشار دەستبەسەر کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ هاووڵاتییە دوای ئەوەی بانگ کراونەتە ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر و دواتر گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و چارەنووسی ئەو هاوڵاتیانە لەبەردەست دا نییە