بەپێی هەواڵی گەییشتوو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دوو بەرپرسی شارەداری پێشوو و ئێستای شارەداری ناوچەکان و جێگری شارەداری ناوەندی شاری ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە بە تۆمەتی گەندەڵی دەستبەسەر کراون.
بەپێی زانیاریەکان، چەند ڕۆژ لەمەو پێشیش یەکێک لە ئەندامانی شۆرای شاری ورمێ و هەروەها بەرێوبەری باشگای شارەداری ورمێ بەهەمان تۆمەتی گەندەڵی دەستبەسەر کراون کە دواتر بە دانانی بارمتە لە لایەن دادگای ئەو شارەوە بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کراون. جێگای ئاماژەیە لە جیاتی خزمەت کردن و دابین کردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هاوڵاتیان، گەندەڵی لە سەرجەم دام و دەزگاکانی ڕژیم بووەتە پیشەی ڕاستەقینەی ئەو بەرپرسانە و لەماوەی ساڵانی ڕابردوو بەشێکی زۆریان پاش دزینی سەروەت و سامانی خەڵک، بۆ دەرەوەی وڵات هەڵاتوون.