ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢، چوار کەس لە بازاڕیانی شاری بۆكان بە ناوەکانی “سەیدئەسعەد یوسفی” تەمەن ٦٥ ساڵ، “مستەفا ڕه‌وشه‌نی” تەمەن ٥٥ ساڵ، “تاهیر ئەمانی” تەمەن ٥٢ ساڵ و “قارەمان لوتفی” تەمەن ٤٠ ساڵ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمههو دەستبەسەر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “تاهیر ئەمانی” لەکاتی دەرچوون لە ماڵەوە دەستبەسەر كراوە و دواتر هێزه ئه‌منیه‌كان ماڵەكەیان پشکنیوە. هەروەها سێ لە بازاڕیانی دیکەش لە شوێنی کارەکانیان لە بازاڕی بۆكان دەستبەسەر كراون. تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه.