به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی سێشەممە ٢ی مانگی ڕەزبەر، هاووڵاتییەک بە ناوی “دلیر نەسری” خەڵکی گوندی “تەنگیسەر” و دانیشتووی شاری سنە، لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانهوه دەستبەسەر کرا.
هێزە ئیتلاعاتییەکان، پاش دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە، هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەو هاوووڵاتییە و پاش پشکنینی ماڵەکەی، هێندێک کەرەستەی شەخسی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە. شایانی باسه ناوبراو بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی زیندانی ئیتلاعاتی سپا لە قەرارگای “شارام فەر” لەمشاره، كرا. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووس ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.