ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی “گامێش گوڵی” سه‌ر به میاندووئاو به‌ناوی “شه‌هرام ڕه‌نجبه‌ر” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “شه‌هرام ڕه‌نجبه‌ر” و وێڕای دروستكردنی كه‌ش و هه‌وای ترس و دله‌ڕاوكێ به‌سه‌ر ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه، ئه‌و شارومه‌نده‌یان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تاكوو كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی شه‌هرام له‌به‌رده‌ستدا نییه.