ڕۆژی دووشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، چوار هاووڵاتی گه‌نجی خه‌ڵكی مهاباد به ناوه‌كانی “میلاد موروه‌تی”، “هاوڕێ ته‌وره”، “ئالان حه‌مه‌جانی” و “پوریا نه‌سیری” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئالان حه‌مه‌جانی” و “پوریا نه‌سیری” پاش به‌ندكران بۆ شوێنێنكی نادیار ڕاگوێزراون و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام بووه. هەروەها، “میلاد موروەتی” و “هاوڕێ ته‌وره” کە خوێندکاری بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردی زانکۆی کوردستان لە شاری سنەیە، دوای دە کاتژمێر دەستبەسەربوونی کاتی و وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراوە ئازادکراون. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و چوار هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه.