وەزارەتی بەرگری عێراق ڕۆژی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانی توانراوە ٤ ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لەو شارەدا دەستبەسەر بکەن.
بەپێی ئەو بەیاننامەیە، ئەو چوار چەکدارەی داعش ماوەیەکی زۆرە خۆیان لە شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان حەشار دابوو کە لە کۆتاییدا بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانی توانراوە شوێنی حەشارگەیان بدۆزرێتەوە و دەستبەسەر بکرێن. جێگای ئاماژەیە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە چەند ئۆپڕاسیۆنێکی جیاوازدا چەندین چەکداری داعش لە شارەکانی ئەو وڵاتە دەستبەسەرکراون.