کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکردنی “هەتاو ئەکرەمی” لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازه‌كانی بۆكان

دەستبەسەرکردنی هەتاو ئەکرەمی لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازه‌كانی

ئێوارەی پێنجشەممە ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٣، “هەتاو ئەکرەمی”، هاووڵاتیی تەمەن ٤٢ ساڵی خەڵکی تیکاب و دانیشووی گوندی “یه‌نگیجە”ی سەر بە شاری بۆکان، له‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ماڵی باوكی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، بیست کەس لە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دایک و باوکی “هەتاو ئەکرەمی” و ناوبراویان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. هەروەها، هێزەکانی ڕژیم، ماڵی دایک و باوکی هه‌تاویان بەتەواوی پشکنیوە. ناوبراو، ئامۆزای “مێهران ئەکرەمی” لە گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری سه‌قزه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی له‌ده‌ست دا.