کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

دەستبەسەرکردنی هاوڵاتیەک بەتۆمەتی بڕینەوەی زیاتر لە ٤٠٠ دار بەڕووی “سوورێن”

دەستبەسەرکردنی هاوڵاتیەک بەتۆمەتی بڕینەوەی زیاتر لە ٤٠٠ دار بەڕووی

بەپێی هەواڵی گەییشتوو، ڕۆژی ڕابردوو هاوڵاتیەکی خەڵکی گوندی سوورێنی سەر بە شاری بانە بەتۆمەتی بڕینەوەی زیاتر لە ٤٠٠ دار بەڕوو و تێكدانی ژینگه‌ی ئەو ناوچەیە بە مەبەستی بازەرگانی پێ کردن، دەستبەر کرا.

جێگای ئاماژەیە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بڕینەوەی زیاتر لە ٤٠٠ دار بەڕووی گوندی سوورێنی بانە بووە هۆی تێکدان سرووشتی ئەو ناوچەیە و ناڕەزایەتی هاوڵاتیان و چالاكانی ژینگه‌یی لێ کەوتەوە، هەر لەم پەیوەندیەدا ئەندامانی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی “پاژین” ڕۆژی ڕابردوو بە سەردانێک چوونە شوێنی ڕووداوەکە و پاش لێکۆڵینەوە و هاوکاری دانیشتووانی ئەو گوندە، لە ئاکامدا توانرا تۆمەتباری ڕووداوەکە بناسێنرێت و به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌ ڕادەستی لایەنی پێوەندیدار بکرێت.