کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزەئەمنییەکانی ڕژیم

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزەئەمنییەکانی

هاووڵاتییەک بە ناوی “شلێر ئەحمەدی” کچی مستەفا و خەڵکی گوندی “قزڵقوپی” سەر بە شاری مەهاباد لە لایەن هێزەئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری ورمێ گوازایەوە.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو بەبێ پێشاندانی حوکمی دادوەری لە لایەن هێزەئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر کراوە و لە ماوەی دەستبەسەربوونی لەمافی دەستپێڕاگەییشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لە گەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە. جێگای ئاماژەیە هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نییە.